وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا "توڕەیی" خۆی بۆ هاوتا ئیسرائیلییەکەی دەردەبڕێت
  2024-04-04       273       

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، یۆاڤ گالانت قسەی کردوە و "توڕەیی"ی خۆی دەربڕیوە لە کوژرانی 7 کارمەندی ڕێکخراوی فریاگوزاری لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە.

لۆید ئۆستن باسی له‌وه‌كردوه‌، له‌ وته‌كانیدا بۆ هاوتا ئیسرائیلییەکەی جەختی لەسەر پێویستی هەنگاوی بەهێز بۆ پاراستنی کرێکارانی فریاگوزاری فەڵەستین و خەڵکی مەدەنی کردوەتەوە، دوای ئەوەی بە "شکست لە پڕۆسەکانی هەماهەنگی" وەسفی کردوە.
 
ئۆستن ئاماژەی بەوەشکردوە، داوای لە گالانت کردوە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و شەفاف مسۆگەر بکات و ئەنجامەکان بە ئاشکرا هاوبەشی پێبکات و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارەکان بکات.

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەمریکا ده‌ڵێت، هێرشکردنە سەر کاروانی چێشتخانەی ناوەندی جیهانی، دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ناوچەکە قورستر دەکات، داوای لە گالانت کردوە کە پێویستە ئیسرائیل ڕێوشوێنی نوێی پاراستن و گەرەنتی ئەمنی بۆ کرێکارانی مرۆیی دابین بکات.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "بە ڕونی باسم لە پێویستی زیادبونی یارمەتییەکان کرد کە لە ڕێگەی هەمو دەروازەکانەوە لە ڕۆژانی داهاتودا دێن، بە تایبەت بۆ ئەو ناوچانەی باکوری غەززە کە مەترسی برسێتییان لەسەرە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×