وه‌زاره‌تی دادگای توركیا بڕیاریدا به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان له عەبدوڵا زێدان، كاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و ده‌ڵێت، ناوبراو "كێشه‌یی یاسایی هه‌یه" له جێگه‌كه‌ی كاندیدێكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت داده‌نرێت.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی دادگای توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڕیاریدا به دورخستنه‌وه‌ی عەبدوڵا زێدان، كاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 31ی (ئازار/3)دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بوه سه‌رۆكی شاره‌وانی وان.
وه‌زاره‌تی دادگای توركیا ده‌ڵێت "هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی ده‌مپارتی به‌هۆی بونی كێشه‌ی یاساییه‌وه، رێگه‌ی پێ‌نادرێت ببێتە سەرۆکی شارەوانی و لە جێگەکەی کاندیدێکی ئاک‌پارتی دەبێتە سەرۆکی شارەوانی وان".
عەبدوڵا زێدان، په‌رله‌مانتاری پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بو، یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشوتری هه‌ده‌په زیندانیكراوه، له‌دوایین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیادا كه له 31ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چو، كاندیدی ده‌مپارتی بو، توانی رێژه‌ی 55.48%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌شاری وانی باكوری كوردستان لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ده‌مپارتی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان دژی بڕیاره‌كه ئه‌نجامداو داوای ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌یان كرد.