گومانم ھەیە!

نیاز لاجانی
  2019-08-02     1084
سازدانی ئەو چاوپێکەوتنەی عەبادی لەکانالێکی کوردی لەو سات و کاتەدا و چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئینترڤویەکە،گومانێکی زۆر و گەورەم لا دروست دەکا کە بە رێکەوت و تەنیا بۆ کارێکی میدیایی نەبوە و ئەو ماستە نەک ھەر موویەک بگرە گوریسێکی تێدایە!

بە گوێگرتن لەقسەکانی عەبادی و پاسپێدانی کاکی پێشکەشکار و ئەگەر غافل بی لە سیاسەت و تۆزێکیش دەستوپێ سپی بێ لە جیھانی راگەیاندن،دەگەیە ئەو قەناعەتە کە عەبادی حەقە و زۆر دەستورییانە جولاوەتەوە و سەرکردایەتی کوردیش بە ھەلە دا چوە کە ریفراندۆمی کردوە! 

ھەموو ئەو ھەول و ھەوال و زانیاریانەی کە لەم کانالە بەرێزە و کەنالەکانیتریش سەبارەت بەو سیاسەتە و ئەو پیاوە بلاو کراوەنەتەوە جارانی سفری کرد و زۆر بەخاوێنی لێی دەرچوو! لە راستیشدا پەلاری لە ھەندێ کەنالیش دا کە بێگومان یەکێکیان ئەو کانالە بوو کە چاوپێکەوتنەکەی لەگەل ساز دا بوو.

سەیرە چەندە سەر کزین بەرامبەر بە بێگانە و نەیارانمان،ئاخر ھەر دوێنێ بوو شەوی شازدەی ئوکتۆبەر پەیامنیری ئەو کانالە بەرێزە،لە بەرەکانی شەردا ھەمومانی گریاند،بەلام بەداخەوە بە تەماشا کردنی ئەو چاوپێکەوتنەوە جارێکیتر گریاینەوە بەلام ئەو جارەیان لە بەرەکانی شەر دا نا،لە کاتی شێنەیی و مەکانێکی ئەمن دا.

چەندە سەیرە کە فەقیرێکی بێزمان و بێ پشتیان دەسکەوێ  دەیکەینە فلیم  و ئەوەی ئێمەی دەکردە فیلم،ئەورۆ بوو بە پالەوانی یەکپارجەیی عێراق،قارەمانی شەر و بەتەڵی ئاشتی و دادپەروەری.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×