سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئازادی ڕادە ربڕین

ئاری هەرسین
  2023-06-30     266

 مسۆگەر کردنی دیموکراسی لەڕێگای سەروەری قانونەوە دێتە دی. قانون بریتیە لە ئالیاتی ڕێکخستنی جموجۆڵ و هەڵسو و کەوتی ئینسانەکان لە کۆمەڵگە و، دیاریکردنی سزا بۆ سەرپێچیەکان.

بیهێنەررە بەر چاوی خۆت: کۆمەڵێک گەنجی موسوڵمان لە ستۆکهۆڵم، ئامستردام، پاریس یان لەندەن خۆپیشاندان بکەن لە دژی دیاردەی هاوڕەگەزبازی و ئەم دیاردەیە بە نەشاز و لادان لە (نۆرماڵ) پێناسە بکەن. ئاخۆ چەند نوسەر، ڕۆژنامەنوس، ئاکادیمیسیەن و هونەرمەند لەو شارانەی ناومان هێنان لێیان دێنە دەنگ و ئەم کردارە ی گەنجە موسوڵمانەکان بە مەترسی بۆ سەر دیموکراسی و ئازادی تاکە کەس پێناسە ئەکەن؟… چ کاتێک دیموکرسی دەکەوێتە مەترسیەوە؟… 

دروشمی پۆپۆلیستی، تەشهیر، سوکایەتی کردن بە ئیمان و بیروباوەڕی خەڵکیتر، بڵاوکردنەوەی ئەو بۆچونانەی کە ڕق و کینە لە کۆمەڵگەدا بڵاو ئەکەنەوە و ئارامی و ئاسایشی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی  تێک ئەدە ن گەورەترین ئەو مەترسیانەن کە بەرۆکی دیموکراسیەکەی خۆرئاواییەکان ئەگرن.

ژمارەی دانیشتوانی سوید نزیکەی ١١ ملیۆن ئەبێت. زیادتر ٨% ی دانیشتوانی سوید موسوڵمانن. بە گوێرەی ئامارەکانی ئەو وڵاتە بەنزیکی نیوەی ئەو ڕێژەیە موسوڵمانی باوەڕدارن. کۆمەڵەی موسوڵمان لە سوید لە بازاڕ و دام و دەزگاکانی حکومەت چالاکن و بونیان هەیە. سوتاندنی قورئانی پیرۆز سوکایەتی کردنە بە کۆمەڵەی موسوڵمانان لە سوید. عەجەبا ئەبێت ئەم کردارە چ کاریگەریەکی لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو وڵاتە هەبێت؟… ژمارەی موسوڵمانان لەسەر گۆی زەوی زیاد لە دوو ملیارد ئینسانە. ئایا بێڕێزیکردن بە بیرو باوەڕی ئەو ژمارە زۆرە لە دانیشتوانی سەر زەوی ئەبێت چ کاریگەریەکی لەسەر ئاشتی لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا هەبێت؟…

ئازادی ڕە ها لە هیچ شوێنێکی دونیا وجودی نیە و، سنورەکانی ئازادی ئینسان بە ئالیاتی قانونی دیاریکراون و هەندێک جاریش بەرتەسک کراونەتەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکان لە فەوزا و بەڕەڵایی بپارێزرێن. بەهەمان شێوە ش مافی ئازادی ڕادەربڕین هەتا کاتێک حورمەتی هەیە، کە نەبێتە هۆکاری شکاندنی کەرامەتی ئینسانەکانی تر و سوکایەتی پێکردنیان. ئادۆڵف هێتلە ر دەیگوت جولەکە، قەرەج و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت مافی ژیانیان نیە… ئایا ئەم بۆچونانەی هێتلەر ئەچێتە بابی ئازادی ڕادەربڕینەوە؟…

دواجار، کارمان بەوەوە نیە پسپۆررەکانی قانون لە وڵاتی سوید چۆن سەیری مافی تاک لەناو کۆمەڵگای بەشەری ئەکەن، بەڵام هەر قانونێک ببێتە هۆکاری تێکشکاندن و سوکایەتی کردن بە ئینسانەکان، لە ژێر هەر پاساوێک، لێدانە لە کەرامەتی ئینسان، ئەو کەرامەتەی کە خوا داوێتی بە ئینسان (ۆڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ێ‌دَمَ) الإسرا‌و  ٧٠ . بۆیە سوتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ جۆرێک ناچێتە بابی ئازادی ڕادەربڕینەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×