فەرهاد پیرباڵ، نوسەرو مامۆستای زانکۆ دوای دو مانگ لەدەستگیركردنی بەكەفالەت ئازادكرا، ناوبراو بەتۆمەتی سوتاندنی كتێبخانەی ماڵی وەفایی لەهەولێر دەستگیر کرابو.
ئاوێنە: ئەمڕۆ ١٨ / ٩، د. فەرهاد پیرباڵ بەكەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازاد كرا، تا کاتی دادگایی کردنی.
فەرهاد پیرباڵ یەکێکە لەنوسەرە ناسراوەکانی کوردستانو چەندین جار بەهۆی هەڵوێستەکانییەوە روبەڕوی ئازاردانو گرتن بۆتەوە.