لەچوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتیی بەغدا، “چاوان خەلیل” شانۆكاری كورد خەڵاتی باشترین شانۆکاری کچی پێ بەخشرا.
ئاوێنە: شانۆكار “چاوان خەلیل”، كە وەک ئەكتەر بەشداربوو لە شانۆی (بەڵێ ژن بوون سەختە) لە چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەغدا خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچی وەرگرت، كە بەرهەمی تیپی شانۆیی ‘لەرێ’ و بیرۆكە و دەرهێنانی ڕزگار فەقێ محەمەد بوو.
لە لێدوانێكیدا چاوان وتی:”چەنێک دڵخۆشم خەم و ژانی ژنانم بە شانۆیەک لە شاری بەغدا نمایشكرد و هەر ئەو خەم و ژانەی ژن كردمی بە خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەكتەری ژن.”