له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمان لیژنەی دارایی پەرلەمانی راسپارد كه میوانداریی هەردو وەزیری دارایی حكومه‌تی هەرێم‌و حكومه‌تی عێراق بکات، لەبارەی داهاتە نەوتییەکان‌و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شەممە، دانیشتنه ئاساییه‌كانی وەرزی یاسایی پەرلەمانی عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه، لەسەر داوای پەرلەمانتارانی کورد بڕگەیه‌كی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق‌و دۆخی ئەمنی‌و ڕوداوەکانی ئەم دواییەی شاری كه‌ركوك، بۆ کۆبونەوەکەى ئه‌مڕۆ زیادکرا.
فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی راسپاردووە، میوانداریی هەردو وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات، لەبارەی داهاتە نەوتییەکان و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، هەردو وەزیری دارایی هه‌رێم‌و عێراق لەنزیکەوە کێشەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەخەنەڕو، پاشان لیژنەکە لەراپۆرتێکدا وردەکاری کێشەکان دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق و لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە پەرلەمانی عێراق بڕیارێک دەدات.
سه‌رباری ڕێككه‌وتنی چه‌ند مانگی ڕابردوی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداو په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵاكانی 2023، 2024، 2025، بەڵام تائێستا پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجە خەرج نەکراوە، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌پابه‌ندنه‌بون به‌ڕێككه‌وتنه‌كان‌و ڕاده‌ستنه‌كردنی داهاتی نه‌وتیی‌و نانه‌وتیی، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به‌غدا به‌هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌شدا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كییه، موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن كه تا ئه‌مڕۆ -9ی 9ی 2023- موچەی مانگەکانی تەمموزو ئاب (7 و 8)یان وەرنەگرتووە.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق‌و لەبارەی دۆخی کەرکوک، محه‌مه‌د حەلبوسی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری پەرلەمانی عێراقی راسپاردووە سەردانی پارێزگای کەرکوک بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەروداوەکانی ئەم دواییەو خستنەڕوی راستییەکان و راپۆرتێک لەوبارەیەوە بۆ پەرلەمانی عێراق ئامادە بکەن.