ئەمشەو هونەرمەند هادی مەحمود ناسراو بە "عەریف حەمە تاڵ" بەهۆی جەڵتەوە لە نەخۆشخانە شار لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
ئاوێنە: د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو هونەرمەند هادی مەحمود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەکەیان کۆچی دواییکردوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
ھادی مەحمود ناسراو بە "حەمە تاڵ" لە دایکبوی ساڵی 1970یە لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی، ئەکتەرێکی ناسراوی کوردە و زیاتر لە ڕۆڵی کۆمێدی دەردەکەوێت.
ناوبانگی ھادی مەحمود لە درامای گەردەلولەوە سەریھەڵدا کاتێک بەکەسایەتی "عەریف حەمە تاڵ" دەرکەوت، جگەلەوەش بەشداری دەیان فیلم و درامادا کردوە، دوای ساڵانێک لە خزمەتی هونەری ئەمشەو بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد و گیانی لەدەستدا.