ئەم بەرهەمە نوێیە (لە یادی خۆشەویستاندا) ، لە دووتوێی (130) لاپەڕە دایە. شایانی باسە، ئەمە دووەمین بەرهەمی نوێی ئهم ساڵی (2023) نووسەرە. تا ئێستەش بە گشتیی، (50) بەرهەمى لە بوارە جیاجیاکانی (زمان، وێژە، ڕۆژنامەوانی، یاد و بیرەوەریی، ساتیر، مێژوو، جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، کۆمەڵایەتی، ڕامیاریی و نەتەوەیی)دا بڵاوکردووەتەوە، بە هەمووشی (622. 11) لاپەڕەى نووسیوە.
بەرهەمەکە لە (3) بەشی جیاواز و (16) وتاری مامناوندیی و درێژ پێکهاتووە. بە شێوەیەکی گشتی، ئەم زنجیرە وتارەی، لە دووتوێی ئەم پەرتووکە دایە، وەک چەپکە گوڵێکی ڕەنگاوڕەنگی ڕازاوە وایە، لە ژیان و بەسەرهاتی خۆشەویستان دەدوێ و وتارەکانیش، لە سەردەمە جیاجیاکانی مێژوودا نووسراون.