سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن لە ئەیلوولی ئەمساڵدا لە سینەما ڕیۆ و ڤیو و پرنس چارلیس بەڕێوەدەچێت.
ئەمە دەرفتیکی زۆر گرنگەLKFF لە کاتێکا دەگەڕێتەوە بۆ شاشەی گەورەکان دوای دوو ساڵ سەرکەوتووی لە سەر شاشە کانی جیهانی بە ئۆنلاین.
13هەمین ڤیستڤا فیلمی کوردی LKFF بەرنامەیەکی پێشوەختە هەڵبژێردراوی ئەو فیلمانە پێشکەش دەکات کە لە نێوان ساڵانی 2021بۆ 2022 بڵاوکراونەتەوە ئێمە نوێترین و باشترین بەرهەمە نوێیەکانی فیلمی کوردی نمایش دەکەین کە لە ماوەی پەتایی کۆرۆنادا دەرفەتیان پێ نەدرابوو.
فێستیڤاڵەکە لە ٢٣ تا ٣٠ی ئەیلول بەڕێوەدەچیت دەرفەت دەدات بە خاوەن بلیتەکان کە بە شێوەیەکی شەخسی سینەماکاران و ئەکتەران بناسن. هەروەها LKFF ئاهەنگێکی خەڵاتکردن پێشکەش دەکات.
بەرێوەبەری ڤیستیڤاڵ فەرهان ستیرک ئامەژەی بە وەکردووە کە زۆر دلخۆشم بە هه لبژاردەی فیلمەکانی ئەم ساڵ و هیوادارم بینەرەکانیش چێژی لێببینن . ڤیستیڤاڵەکە بە شێوەێک ریکمان خستووە کە تامو چیژی کوردستان بەبیری بینەران بهینینەوە، بەچیرۆکو ئاوازەکانی دەمان باتەوە ئەو شوێنەیی لێوەهاتوین٠
دەرهینەری بەرنامەسازی٫شیریبان سویور دەڵێت: زۆر نایابە کە دووبارە لەگەڵ خەڵک کۆببینەوە و ئەزموونی بینینی فیلم پێکەوە لەسەر شاشەی گەورە هاوبەش بکەین، پانێل و وۆرکشۆپ و ئاهەنگەکانی LKFF لە کاتی ئاهەنگگێڕانی سینەمای کوردی لە شۆێندا دڵخۆشی و هەستی یەکڕیزیی دەهێنن".
پێشوازی LKFF و کرانەوە و داخستنی بۆنەی و ئاهەنگی خەڵاتەکان کەشێکی نایاب بۆ بینەران و فیلمسازان دروست دەکات بۆ کۆکردنەوە و چێژوەرگرتن لە سینەمای کوردی.