ئا: ئاوێنە
هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لەتەمەنی ٤٤ ساڵیدا، ئەمشەوی شەممە ٢٠ / ٨ / ٢٠٢٢ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
گۆڤار ئەنوەر، لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبوەو وەکو فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ کاری دەکرد.
لەساڵی ١٩٩٣ بەشداریی لەیەکەم کاری هونەری کردوە لەشانۆگەرییەکدا، بۆ یەکەمجاریش لەساڵی 1997 بەشداریی کورتەفیلمێکی کردووە بەناوی "منم دکتۆر"و بەشاداری چەندین کاری هونەری دیکەی کردوە.
یەکێک بو لەئەکتەرە دیارەکانی بەرنامەی "بەزمی بەزم" کە بەشێوەی شانۆگەری لەشاری هەولێر پێشکەش دەکرا.