لە 13 ئەم مانگەدا فێستیڤاڵی “وشەکان دەمانبزوێنن” لە نزیک شاری گرامس-ی نەمسا دەستپێدەکات و وابڕیارە ڕێوڕەسمەکە بە کۆڕێک بۆ بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆشنبیری کورد بکرێتەوە.
ئاوێنە: گێرفگ ئێبکس پێشکەشکار و ڕەخنەگری ئەدەبی کۆڕەکە بەڕێوەدەبات و تێیدا ئۆگۆست شمۆلتزەر ئەکتەری بەناوبانگی نەمسایی ئامادەدەبێت، تاکو دەقە وەرگێڕدراوەکانی نووسەر بۆ ئامادەبووان بخوێنێتەوە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەقەکانی ئەم نووسەرە کوردەی وەرگری خەڵاتی ئەدەبیی جیهانیی “نیلی زاکس”ە، جگە لە فارسی و عەرەبی، وەرگێڕدراونەتە سەر چەندین زمانی زیندووی جیهانیی وەک ئەڵمانی و ئینگلیزی و چەندین جار چاپکراونەتەوە، لەم ڕێیەشەوە بەختیار عەلی هاوکاربووە لە ناساندنی ئەدەبی کوردیدا بە جیهان.