هونەرمەندی گۆرانیبێژ هاوتا ئەسعەد، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تەمەنی 61 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، كەمێك لەمەوبەر لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لە فەیسبوك هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو نوسیویەتی" بهداخهوه ئێستا هونهرمهندی خۆشهویستی شارهکهمان هاوتا ئهسعهد کۆچی دوایی کرد."
هاوتا ئەسعەد ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایكبوە. لە ساڵی 1983 چوەتە بواری هونەرییەوە.
برای هونەرمەندی گۆرانیبێژ زیاد ئەسعەدە.
هاوتا ئەسعەد چوار منداڵی هەیە بە ناوەكانی (یوسف، محەمەد، ئەحمەد، كەژێ).