به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى سلێمانى ڕایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ هه‌ینیه‌وه بارسته هه‌وایه‌كى سارد ڕوو له‌ناوچه‌كانى هه‌رێم دهكاتو ده‌بێته هۆى بارینى به‌فر له‌ناوچه شاخاویه‌كان.
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى‌و بومه‌له‌رزه‌زانیى سلێمانى ڕایگه‌یاند، "شه‌پۆلى بارانبارینى ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ هه‌بونى تۆز‌و خۆڵ له‌هه‌وا تا ڕۆژى شه‌ممه به‌رده‌وامده‌بێت".
وتیشى:"له‌سبه‌ینێ هه‌ینى بارسته هه‌وایه‌كى سارد دێته ناوچهكهمانو بۆ هه‌ینى‌و شه‌ممه‌ش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه له‌ناوچه شاخاویه‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌شناسى سلێمانى وتیشى:"له‌ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و له‌سلێمانى ئاستى بارانبارین له‌ساڵى ڕابردوو نزیكبوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوچه‌كانى ئیداره‌ى ڕاپهڕینو ههورامانو شارباژێر، له‌ساڵى ڕابردوو زیاتر باران باریوه.
به‌هۆى وشكه‌ساڵى له‌ساڵى ڕابردوو له‌هه‌رێمى كوردستان، به‌شێكى زۆرى به‌روبومى جوتیاران لهناوچوونو زۆربه‌ى ئاژه‌ڵدارانیش به‌هۆى نه‌بونى پوش‌و پاوانه‌وه ڕوبه‌ڕوى زیان بونه‌وه.