حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا لەسەر خەجكردنی 522 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی وەرگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانە زیندوەكانی دنیا.
ئاوێنە: فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند"له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 522 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه زیندوه‌كانی دنیا."
ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە
دەقی راگەیەندراوەكە:
پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبه كوردییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت
له چوارچێوه‌ی گرینگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (٥٢٢،٠٠٠،٠٠٠) پێنج سه‌د و بیست و دو ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه زیندوه‌كانی دونیا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٤/١/٢٠٢٢