یەکێکە لەو تاوانبارانەی کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەستی لە کوردکوژییەکەی رۆژی 09-06-1963ی شاری سلێمانیدا هەبوە.
ئاوێنە، كوردیپیدیا: سدیق مستەفا ناسراو بە زەعیم سدیق لە موسڵاویيە دڕەکانی دژ بە کورد بوو. ئامر لیوای پێنجی سوپای عێراق بوو. ئەو لیوایەی فەخری سوپا بوو کە دووجار بەشداری لە شەڕی عەرەب و ئیسرائیلدا کردبوو. حکومەتی بەغدا لە حوزەیرانی 1963 دا ناردیە سەر خەڵکی مەدەنی پارێزگای سلێمانی تا ملکەچی دەستەڵاتیان بکات. بەڵام بۆی نەکرا.
زەعیم سدیق، سەرەتا قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندو دواتر دەستیی بە پشكنینێكی چر كرد لەشاری سلێمانی، رقو تورەیی ئەو ئامر لیوایە بوە هۆی شەهید كردنی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی بێچەكو بێتاوان.
زەعیم سدیق