2021-10-04   2340     
ڕێکخراوی ئینتەرنیوز دوابەدوای پێشکەشکردنی چەندین ڕاهێنان دەربارەی
سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ بەشێکی بەرچاو لە ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان لە هەرێمی
کوردستان و عێراق، ڕێبەرێکی تایبەت بە سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و
چالاکوانان بەرهەم هێناوە. کە ئامانج لەو ڕێبەرە بەردەستخستنی زانیاریی تەکنیکی
بنەڕەتییە لەبواری سەلامەتیی دیجیتاڵی بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان، تاکو بتوانن
لە کەشێکی سەلامەت و دوور لەچاودێری، کارەکانی خۆیان لە رێگەی ئامرازە
دیجیتاڵییەکان ئەنجام بدەن.
ھەموو ئامێرێکی زیرەک کە ڕۆژانە ئینتەرنت بەکاربھێنێت، ڕووبەڕووی ھەڕەشەو
مەترسی زۆر دەبێتەوە، بەو پێیەی ئینتەرنێت پڕە لە بەرنامەی مەترسیدار و بەردەوام
ئەو بەرنامانە ھەڕەشە دروستدەکەن لەسەر بەکارھێنەران، بۆ ئەوەی بەردەوام کۆمپیوتەر
و مۆبایلەکان پارێزراو بن پێویستە کۆمەڵێک ڕێکار ھەن بەردەوام لەبەرچاو بگیرێن.
ئەم ڕێبەرە چەندین بابەت لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:
1.بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی کۆمپیوتەر و مۆبایل
2.لەناوبردنی بەرنامە مەترسیدارەکان
3.چۆنییەتی دروستکردنی وشەی نهێنی (پاسوێرد)ی بەهێز
4.چونەژوورەوە بەدوو هەنگاو
5.گەڕانی شاراوە لەناو ئینتەرنێت
6.پەیوەندی پارێزراو
7.سڕینەوەی زانیاری بەشێوەی سەلامەت و یەکجارەکی
8.بەکۆدکردنی زانیاری
9.ڕاوکردن (Phishing) و جۆرەکانى
لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت ئەم ڕێبەرە داونلۆد بکەی:
https://bit.ly/3l5svwT