ئا: هاوكار حسێن
قاسم سلێمانی به‌نهێنی سه‌ردانی سوریای كردوه تا له‌وێ چاویبكه‌وێت به‌جه‌لال تاڵه‌بانی‌و په‌یامێكی پێدا ناردوه بۆ ئه‌مریكییه‌كان‌و تێیدا داوای گفتوگۆی لێكردون، بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كانیش، سلێمانی سوێندی "به‌گۆڕی خومه‌ینی" خواردوه كه "یه‌ك فیشه‌ك له‌دژیان به‌كارناهێنێت"، به‌ڵام دانی به‌وه‌دا ناوه كه سه‌دان كه‌سی خۆی دزه‌پێكردوه‌ته ناو عێراقه‌وه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ویكیلیكس، كه ئاوێنه‌ی ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، قاسم سلێمانی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی تاڵه‌بانی كردوه له‌سوریا به‌مه‌به‌ستی پێدانی په‌یامێك بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا. سلێمانی به‌تاڵه‌بانی راگه‌یاندوه، "سوێند ده‌خۆم به‌گۆڕی خومه‌ینی كه فه‌رمانی تاكه گوله‌یه‌كم نه‌داوه له‌دژی ئه‌مریكییه‌كان".
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2007، ده‌گه‌ڕێته‌وه، قاسمی سلێمانی له‌لای تاڵه‌بانی دانی به‌وه‌دا ناوه كه "سه‌دان كه‌سی نهێنی خۆی ناردوه بۆ عێراق، به‌ڵام نكۆڵی له‌وه كردوه كه له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاری هێنابێت". به‌ڵام دژایه‌تی خۆی بۆ هێزه‌كانی به‌ریتانیا نه‌شاردوه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتوه، "تاڵه‌بانی هۆشداریی داوه‌ته سلێمانی بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر به‌ریتانیه‌كان بوه‌ستێنن، له‌به‌رامبه‌ردا سلێمانی ره‌زامه‌ندبوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران تا له‌گه‌ڵ خامنه‌یی تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته بكات".
هاوكات له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، سورییه‌كان به‌تاڵه‌بانیان راگه‌یاندوه كه "شه‌قامی سوریا توڕه‌ن له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له‌كاتی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن هاته‌ئاراوه. ئه‌وان ده‌ڵێن، نه‌ده‌بو مالكی بێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بۆ ئیمزاكردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی سه‌دام، چونكه ئه‌وه له‌تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌چو، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه كه نه‌ده‌بو له‌رۆژی جه‌ژن له‌سێداره بدرایه".
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 07BAGHDAD229_a
بابه‌ت: تاڵه‌بانی زانیاری ده‌دات له‌باره‌ی سه‌ردانی سوریا‌و په‌یامێك له‌قاسمی سلێمانیه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
به‌روار: 22ی كانونی دوه‌می 2007
پۆلێن: نهێنی
پوخته:
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی رۆژی 21ی كانونی دوه‌می 2007، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق به‌باڵیۆزی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه سوریا ره‌زامه‌نده به‌وه‌ی هاریكاریی بكات له‌گه‌شه‌پێدانی سه‌قامگیریی‌و ئاسایشی عێراق، به‌ڵام ئه‌وان پێویستیان به‌په‌یوه‌ندی بازرگانی گه‌شه‌سه‌ندو هه‌یه. سورییه‌كان به‌تاڵه‌بانیان وتوه كه ئه‌وان ده‌خوازن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ شیعه‌ی عێراقیش په‌ره‌پێبده‌ن‌و ویستویانه عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌عێراق بانگهێشت بكه‌ن بۆ دیمه‌شق. تاڵه‌بانی وتیشی، هه‌نگاوه‌كانی داهاتویان له‌په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا خۆی ده‌بینێته‌وه له‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌ردولا، له‌روی ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگریی‌و پاراستنی سنوره‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات. تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌ش كرد كه قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی ئێران سه‌ردانی دیمه‌شقی كردوه به‌مه‌به‌ستی پێدانی په‌یامێك بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا كه ئێران نایه‌وێت ئه‌مریكییه‌كان به‌ئامانج بگرێت‌و ئاماده‌یی هاریكارییشه. هاوكات تاڵه‌بانی‌و باڵیۆز تاوتوێی پرسه ناوخۆییه‌كان‌و شێوازیی پێشخستنی وتووێژیی ئه‌منیان كرد له‌گه‌ڵ سوریا‌و ئێران.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی
زیاتر له‌گه‌ڵ سوریا
تاڵه‌بانی وتی، كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سورییه‌كان زۆر راشكاوانه بوه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه سورییه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیان له‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه. به‌پێی وته‌ی تاڵه‌بانی، ئه‌و تێڕوانینی جیاوازی هه‌بوه له‌سورییه‌كان له‌روی ئه‌وه‌ی چۆن پرسی ئه‌منی‌و بازرگانی پێشبخرێت. سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سوریا، ئاسف شه‌وكه‌ت به‌تاڵه‌بانی وتوه كه ئه‌و فه‌رمانی هه‌بوه بۆئه‌وه‌ی هاریكاریی له‌گه‌ڵ عێراق بكات، به‌ڵام وتویه‌تی عێراق‌و سوریا پێویستیان به‌پێشخستنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی‌و هاریكاریی ئه‌منیی پێشكه‌وتو هه‌یه. باسی له‌وه‌ش كردوه كه هه‌ركات بازرگانی گه‌شه‌ی سه‌ند، سورییه‌كان زیاتر پابه‌ند ده‌بن به‌په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق. تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سورییه‌كان بۆچونیان ئاڵوگۆڕكردوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پرسی ئه‌منی پێویسته پێش هاریكارییه‌كان له‌روی بازرگانی‌و نه‌وت‌و پرسه‌كانی دیكه، بكه‌وێت.
سوریا ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شیعه په‌ره‌پێبدات
تاڵه‌بانی وتی، سوریا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شیعه‌كان په‌ره‌پێبدات. ئه‌وان ده‌خوازن عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌عێراق بانگهێشت بكه‌ن‌و په‌رۆشن بۆئه‌وه‌ی سیاسه‌تی شیعیی خۆیان بگۆڕن. به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا به‌تاڵه‌بانی راگه‌یاندوه كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتر، ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی سوریای نه‌كردوه، به‌ڵام ئێستا سه‌ردانی كردوه. به‌وته‌ی تاڵه‌بانی، جه‌عفه‌ری به‌سورییه‌كانی راگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا رازیی نه‌بوه سه‌ردانی سوریا بكه‌ن، ئێستاش مالكی، ئه‌مریكا وه‌ك پاساوێك به‌كارده‌هێنێت بۆ سه‌ردان نه‌كردنی سوریا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سورییه‌كان دژی ئه‌وه‌ن سعودییه یارمه‌تی دارایی كه‌سایه‌تیه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق ده‌دات وه‌ك ساڵح موتڵه‌گ، خه‌ڵه‌ف عه‌لیان‌و گروپه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت بارزانی بانگهێشت بكه‌ن.
سورییه‌كان به‌تاڵه‌بانیان راگه‌یاندوه كه شه‌قامی سوریا توڕه‌ن له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له‌كاتی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن هاته‌ئاراوه. ئه‌وان ده‌ڵێن، نه‌ده‌بو مالكی بێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بۆ ئیمزاكردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی سه‌دام، چونكه ئه‌وه له‌تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌چو، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه كه نه‌ده‌بو له‌رۆژی جه‌ژن له‌سێداره بدرایه.
په‌یامی قاسم سلێمانی
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، قاسم سلێمانی سه‌ردانی تاڵه‌بانی كردوه له‌سوریا به‌مه‌به‌ستی پێدانی په‌یامێك بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا. سلێمانی به‌تاڵه‌بانی راگه‌یاندوه، ئێران‌و ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌عێراقدا‌و هه‌ردولاشیان هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن‌و سه‌قامگیریی ده‌ده‌ن‌و دژی تیرۆریستانن. قاسم وتویه‌تی، "سوێند ده‌خۆم به‌گۆڕی خومه‌ینی كه فه‌رمانی تاكه گولله‌یه‌كم نه‌داوه له‌دژی ئه‌مریكییه‌كان". دانی به‌وه‌دا ناوه كه سه‌دان كه‌سی نهێنی خۆی ناردوه بۆ عێراق به‌ڵام نكۆڵی له‌وه كردوه كه له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاری هێنابن. ئه‌و به‌تاڵه‌بانی وتوه كه ئاماده‌یه راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه هاریكاریی بكات. باسی له‌وه‌ش كردوه كه ده‌خوازێت ستراتیژه نوێیه‌كه‌ی عێراق سه‌ركه‌وتو بێت. دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و ئێرانیانه‌ی له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، ئه‌ندامانی سوپای پاسداران بون، به‌ڵام نكۆڵی له‌وه كردوه كه سه‌ربه فه‌یله‌قی قودس بن. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه كه هێزه‌كانی به‌ریتانیا به‌ئامانج ده‌گرن. تاڵه‌بانی هۆشداریی داوه‌ته سلێمانی بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر به‌ریتانیه‌كان بوه‌ستێنن، له‌به‌رامبه‌ردا سلێمانی ره‌زامه‌ندبوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران تا له‌گه‌ڵ خامنه‌یی تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته بكات.
سلێمانی به‌تاڵه‌بانی راگه‌یاندوه كه ئێران ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دیالۆگ بكات له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق. ئه‌و وتویه‌تی كه ده‌توانن یارمه‌تی به‌غدا بده‌ن له‌روی ئه‌منیه‌وه‌و ئاسایشی باشور‌و میلیشیاكان. سلێمانی به‌تاڵه‌بانی وتوه كه هه‌وڵده‌ده‌ن میلیشیای جه‌یشی مه‌هدی بوه‌ستێنن‌و پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیران، نوری مالكی بكه‌ن له‌دژیان. باسی له‌وه‌ش كردوه كه ده‌شێت دیالۆگی نێوانیان به‌یه‌كێك له‌م سێ رێگه‌یه بێت: په‌یامه‌كان له‌رێگه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه، كۆبونه‌وه‌ی دۆقۆڵی (نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران) یاخود دوقۆڵی نێوان عێراق‌و ئێران‌و ئاماده‌بونی ئه‌مریكا وه‌ك رۆڵێكی راوێژكاریی. (تێبینی: جه‌نه‌راڵ كه‌یسی‌و باڵیۆز وه‌ڵامی خۆیان له‌م باره‌یه‌وه بۆ واشنتۆن ده‌نێرن).