هونەرمەند عەبدوڵا خەیات، ئەكتەری دیاری كورد، ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو وتویەتی"بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هونەرمەند عەبدوڵا خەیات كۆچی دوایی كرد، بەناوی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەكەیان و هونەرمەندان دەكەین."
دوێنێ هەینی، كارزان حەمەساڵح، برای هونەرمەند عەبدوڵا خەیات، رایگەیاندبو، عەبدوڵا خەیات ماوەی 18 رۆژە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەو ماوەی هەشت رۆژیشە لەژێر هەناسەدانی دەستكردایە.
وتبوشی، باری تەندروستی هونەرمەند هەندێك جار جێگیرەو هەندێك جاریش ناجێگیرەو بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.