هونەرمەندی گۆرانیبێژ "عومەر رەزا" كۆچی دوایی كرد
  2021-08-07       2800       

هونەرمەندى گۆرانىبێژ عومەر رەزا، ئەمڕۆ شەممە، لە شارى سلێمانى و بەهۆى نەخۆشییەوە لە تەمەنى 79 ساڵیدا، کۆچى دوایى کرد.

ئاوێنە: هونەرمەند عومەر رەزا كە یەكێك لە دیاترین گۆرانییەكانی (هاتم هاتم)ە، لە شاری سلێمانی لەگەڕەکی چوارباخ لەساڵی 1942 لە خێزانێکی کرێکار و زەحمەتکێش و نەدار لەدایکبوەو خاوەن چەند بەرهەمێکى هونەرییە.

گۆرانییە دیارەکانى ئەم هونەرمەندە بریتین لە:


-١هاتم هاتم/ لە ئاوازو هەڵبەستی: (ع. ع. شەونم)

-٢ پەڵپ و بیانوم پێ مەگرە/ لە ئاوازو هەڵبەستی: (ع. ع. شەونم)

-٣ لەیارەوە/ ئاوازی: نەجاتی عەبدە، هۆنراوەی: ئەحمەد هەردی

-٤ گوڵاڵەی ژیان/ ئاوازی: ولیەم یوحەننا

-٥ یاری چاوکاڵ/ ئاوازی: لەتیف حەمدی

-٦ گۆرانی ئەڵێم وەک ساماڵ/ ئاوازی: لەتیف حەمدی

-٧ بۆ تۆیە دڵ بۆ تۆیە/ لە ئاوازو هەڵبەستی: شەماڵ سائیب

٨- تاکەی تاکەی/ لە ئاوازو هەڵبەستی: شەماڵ سائیب

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×