2021-06-21   3096     
دڵڤین شه‌نگالی
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
پێشکه‌شه به‌و که‌سه‌ی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی به‌رزه‌و هونه‌ر
دۆسته
کۆتایی مانگی گوڵانه، له گه‌ڵ سه‌ره‌تای گزنگی به‌یاندا،
زه‌وی هێشتا بێ‌دار نه‌بوبۆ‌وه، ده‌ریاش جارێ هه‌ر ده‌ینرکاند. ته‌م و مژی سه‌رله‌به‌یانی
ده‌شته‌که‌ی داپۆشی بوو. خۆر ده‌رکه‌وت و که‌وتبوه سه‌ما، دروه‌شانه‌وه‌و تیشکی
خۆی بڵاوکرده‌وه، هێدی هێدی ده‌ستی کرد به لادانی ئه‌و سه‌رپۆشه ته‌نکه‌ی که
زۆر ناسک ده‌له‌رییه‌وه، هه‌لمه‌که ورده ورده ڕه‌وییه‌وه‌و بووه ئاورنگ به
سه‌ر گژو گیا‌و گوله‌کاندا، گه‌واڵه هه‌وره‌کان په‌رت و ڕیشال ڕیشال بوونه‌وه
و بلاوه‌یان کرد، ده‌نگی پۆلێ مراوی و قاز و قوو له به‌رزی ئاسمانه‌وه ده‌هات. ده‌نگی زوڵالی باڵنده‌ی ڕه‌شی ده‌نوک زه‌رد
(میرهل) له سه‌ر ترۆپکی داره به‌رزه‌کان ده‌بیسترا . تاوێک به ده‌نگێکی مۆسیقی ناسکی به‌رزو پڕ جۆش و خرۆش
، به ئاوازی جیاجیا‌و تۆنی جۆراوجۆر، تاوێکی
دی به ئاوازی نه‌رم و ناسک ده‌یچریکاند.
میرهل مژده‌ی خۆشی گزنگی خۆر و رۆژێکی نوێمان
ده‌داتێ و خه‌ڵکی به ئاگا د‌ێنێته‌وه. دارستان و ده‌شت و بێستان به گوڵی ره‌نگاو ره‌نگ و ڕازابونه‌وه،
سه‌ر ڕێگاکان به گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگی هه‌لوه‌رییوی دره‌خته‌کان ته‌نرابوون، ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی،
سپی ، په‌مه‌یی، زه‌رد و وه‌نه‌وه‌شه‌یی ئاوێته‌یه‌کی گه‌لێ جوانیان
پێکهێنابوو. دیمه‌نی هاوڕێیه‌تی هه‌نگ و په‌پوله له نێو ئه‌و هه‌مو جوانیه‌دا
باڵا بوو. به توله ڕێیه‌کدا، دارستانه‌که‌م بڕی و به‌ناو سه‌وزایی و گژوگیاو ده‌وه‌نه‌که‌دا
، سه‌رکه‌وتم و ئنجا به‌ره‌و لێژی ، بۆ سه‌ر که‌ناری ده‌ریا که‌وتمه ڕێ. خۆر وه‌ک
ئه‌لماس ده‌دره‌وشایه‌وه‌و ده‌ریاش هێمن و له‌سه‌رخۆ ره‌نگی سپی ده‌ینواند، وه‌ک زیو ده‌بریسکایه‌وه. بریسکه بریسکی خۆر
له سه‌ر روی ده‌ریا به به‌جۆرێک جوان بوو وه‌ک بلێێت بۆ ژووانیک خۆی ڕازاندبێته‌وه.
شه‌پۆله‌کان به هێمنی و به نه‌رمی ده‌هاتنه ڕۆخی ده‌ریاکه و ده‌گه‌ڕانه‌وه .
هه‌ر له وێ که‌فێکی سپییان به‌جێ ده‌هێشت، ئیتر بۆنی قه‌وزه بڵاوه‌ی ده‌کرد. له گه‌ڵ نزیک
بوونه‌وه‌ی خۆر له زه‌ویی، ده‌ریام جێهێشت،
و له سروشت دابڕام به‌ره‌و گوزه‌رێک به
ناو هونه‌ردا، بۆ دیداری خانمێکی هونه‌رمه‌ندی کورد دلڤین شه‌نگالی که‌وتمه ڕێ . ئه‌م
خانمه له شاری ئا‌مه‌رسفۆرته، له
ماڵێکی خنجیلانه و دڵگیردا ده‌ژی ، ڕازا‌وه به گوڵی دلرفێنی جوراوجۆر، هه‌ر که
سه‌ر ده که‌یت به ماڵه‌که‌یدا، بۆن و به‌رامه‌ی گژوگیای به‌هار،دره‌خت و گوڵی گه‌شی تازه پشکووتوو، ئه‌و ناوه‌یان پڕ کردوه. له ژووره‌وه که‌شی
مۆزه‌خانه‌یه‌کی بچوک باڵی به سه‌ر ماڵه خنجیلانه‌که‌یدا کێشاوه.له هه‌ر
سوچێکی ژووره‌که‌دا تابلۆکان هه‌ڵواسراون، که‌لوپه‌له ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی،فڵچه و
بۆیه و کاره هونه‌رییه‌کانی دانراون. دیمه‌نگه‌لێکی ئێجگار سه‌رنج ڕاکێش و تایبه‌تیان
هه‌یه. تێکه‌ڵه‌ی جۆراوجۆری ڕه‌نگی گه‌شی به‌رهه‌مه‌کان، قه‌شه‌نگی ڕوناکی و تیشک
دانه‌وه‌یان ، به جۆرێکن که ووزه‌و
ئاسوده‌یی ، هارمۆنی به ڕۆح ده‌به‌خشن. خانمی هونه‌رمه‌ند جلێکی ساده و ساکار، چاکه‌تێکی
شینی تۆخ و پانتۆڵێکی ڕه‌شی له به‌ردا بوو، جوتێ ده‌سکیشی
ڕه‌ش ، که نیوه‌ی په‌نجه‌کانی داپۆشی بوو، ڕوخساریكی گه‌شاوه‌و ساف و په‌مه‌یی بێ
ئارایشت، ده‌م و لێوێک، که گۆشه‌کانی بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی به سه‌ر
لێوه‌وه‌یه، قژیکی ڕه‌شی تۆخی سروشتی له دواوه کۆی کردبوه‌وه، جوتێ گواره‌ی
مرواری سپی له گوێکانیدا ئه‌دره‌وشانه‌وه، ناوچه‌وانی گه‌وره و دووچاوی گه‌ش و پرشنگدار ،
هه‌روه‌کو ده‌ڵین چاوه‌کان په‌نچه‌ره‌ن بۆ رۆح ،یاخود چاوه‌کانی تینوی زانیارین، له
خۆمم پرسی ئاخۆ شه‌یدایی و تامه‌زرۆیی رۆحی؟!
ئه‌و گڕ و تینه‌ی ناخی؟ که له ڕه‌نگ و گڵ و هێڵکارییه‌کانیدا ده‌ریده‌برێت
و وتینوێتی پێ ده‌شکێنێت ، له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ ئایا چالاکی به‌رهه‌مه
هونه‌رییه‌کانی، گوزار‌شته له ئاتاجی ڕۆحی هونه‌رمه‌ند خودی خۆی یاخود خانم که‌سێکی
جوانی خوازه‌و هه‌ستی جوانی خۆیه‌تی؟ ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌نده‌ها پرسیارگه‌لی تر بووه ده‌ستپێکی دانیشتنه‌که‌مان. کاتێک
خانم وه‌لامی ده‌دامه‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوه‌کانی، فرمێسکی قه‌تیس ماوی چاوانی،
نه‌رمی و هاوکات هه‌ستی دڵره‌قی که له‌م خانمه‌دا کۆبۆته‌وه، زیاتر سه‌رنجی ڕاده‌کێشام.
له‌و ساته‌دا ڕێگام به خۆمدا، له رێ به‌رهه‌مه
هونه‌رییه‌کانی زیاتر بچمه ناو ژیانی تایبه‌تیه‌وه .
ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌نی ٦٠ ساله، له
خێزانیکی ڕۆشنبیردا چاوی کردۆته‌وه، دایک و باوکی خه‌ڵکی شه‌نگاڵن، به‌ڵام دلڤین خۆی له شێخان له دایک بووه، باوکی که به‌رێوه‌به‌ری
په‌روه‌رده بووه ، به‌هۆی بزاڤی رامیاری
و کوردپه‌روه‌ری، توشی گرتن و له کار ده‌رکردن بووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی
لێبووردنی گشتی گه‌راونه‌ته‌وه بۆ کوردستان ، دوباره له سالانی ٧٠ کاندا دوورخراونه‌ته‌وه بۆ باشوری عێراق. ژیانی ئه‌م خێزانه، وه‌ک
زۆربه‌ی خێزانی کورد ئاویزان بووه له کێشمه‌کێش و ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی، ئاواره‌یی.
دلڤین، هه‌ر له مندالییه‌وه، ئاشنا ئه‌بێت به کتێبی
زانستی و مێژوویی کتێبخانه‌که‌ی باوکی، کاتێک ته‌مه‌نی ٦ ساڵان ده‌بێت، وێنه‌ی کتێبه‌کانی باوکی سه‌رنجی ڕاده‌کێشێت. هه‌ر له‌و
کاته‌وه ده‌ست ده‌کات به وێنه کێشانی ئه‌و وێنانه‌ی ناو کتێبه‌کان ، وه‌کو وێنه
مێژوویه‌کان ، گیانداری کێوی و مامز ، گوڵ
ودار که له‌ناو ئه‌شکه‌وتدا هه‌لکه‌نراون . ئیتر هه‌ر له‌و کاته‌وه بۆی ده‌رده‌که‌وێت
که په‌نجه بچکۆله‌کانی مژده‌ی بلیمه‌تیان پێیه. دایکی که ژنێکی ده‌رون فراون و
ووریا ده‌بێت، سه‌رقالی درومان و چنین ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌نده ناخایه‌نێت، دلڤین ده‌سته‌وئێخه‌ی نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختی
ده‌بێته‌وه، به جۆرێک ده‌که‌وێته به‌ر شه‌پۆله بێ به‌زه‌ییه‌کانی ژیانی پڕ هات
و نه‌هات، شه‌پۆله‌کان له‌م تاشه به‌ردوه
ده‌یده‌ن به‌و تاشه به‌رده‌دا. دلڤین سه‌رتاپای ژیانی ته‌ژی بوو له دڵه‌راوکێ و
پشیوی و گه‌رده‌ش، نه‌خۆشی له ناکاوی
دایکی، له ته‌مه‌نی ١٠ ساڵیدا دایکی له
ده‌ست دا ، مه‌رگی کتوپڕی دایکی، روبه‌روی خه‌م و ئازاری ده‌کاته‌وه، ئاله‌و
کاته‌دا، ژنێکی مه‌سیحی هاورێی دایکی و هاوکات دراوسێیان ، بۆ دڵنه‌وایی و ده‌رهێنانی
له‌و خه‌مه قورس و کۆسته گه‌وره‌یه، دڵڤین ده‌باته لای خۆی به کاری ده‌ستی قوڕی دروستکراوه‌وه، سه‌رقالی
ده‌کات، دلڤینی خۆراگر‌و کۆڵنه‌ده‌ر،که نه‌یده‌ویست، وه‌ک گیایه‌ک له به‌ر
بادا،سه‌ر دابنه‌وێنت،به ره‌نگاری ئازار‌و خه‌می له ده‌ستدانی دایکی ده‌بێته‌وه‌و ، ئیتر خه‌م و په‌ژاره ده‌گۆردرێت
بۆ هونه‌ر. لێره‌وه هه‌ر له‌و قوره ماسییه‌ک دروست ده‌کات. به‌م شێوه‌یه دلڤین
خولیای هونه‌ر زیاتر ده‌چیته ناخییه‌وه ،ئیدی به‌رده‌وام ده‌بێت به هونه‌ری
وێنه‌کێشان، هه‌ر بۆیه وه‌کو تاکه کچیک له ساڵی ١٩٨٠ له سلێمانی له هۆڵی قوتابخانه‌ی گوێژه‌ی کچان پێشانگای بۆ ده‌کرێته‌وه،
جیا له‌مه، چه‌ندین جار، چ له هه‌ولیر و چ له سلێمانی به‌شداری له پێشانگای
هونه‌ری کردوه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژیانی خێزانیان ته‌ژی بوو به نائارامی و پشیوی
و نه‌هامه‌تی، ئاواره‌یی ئه‌م شار بۆ ئه‌و شار، پله‌ی خوێندنی قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌ی
به پله‌ی به‌رز ته‌واو کردوه، کاتێکیش که له باشوری عیراق دوورخرابونه‌وه، له
گه‌ل ئه‌وه‌ی وه‌کو کچه کوردێکی ئاواره له ناسریه،ڕوبه‌روی هه‌راسان کردن و
بێزارکردنی قوتابیه عه‌ره‌به‌کان ده‌بێته‌وه، به گشتی نمره‌کانی له له قوتابیه عه‌ره‌به‌کان به‌رزتر ده‌بیت به
تایبه‌ت له زمانی عه‌ره‌بیدا.
ئه‌م خانمه
شه‌شی ئاماده‌ی به پله‌ی به‌رز ته‌واو ده‌کات، له به‌ر ئه‌وه‌ی خواست و ئاره‌زووی له سه‌ر وێنه‌کێشانه، ده‌یه‌وێت له
په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان له به‌غدا بخوێنیت، به‌ڵام چونکه به‌عسی نه‌بوو،
وه‌ک چه‌ندان خوێندکاری تر وه‌رنه‌گیرا. بۆیه زانستی ئه‌ستێره‌ناسی یاخود زه‌وینانسی
هه‌ڵده‌بژێریت، به‌لام خێزانه‌که‌ی فشار
ده‌خه‌نه سه‌ری که ئه‌و ده‌بێت زانستی پزیشکی هه‌ڵبژێریت، لێره‌وه دڵڤین به‌رگری
ململانێ و گرژی که‌سوکاری ده‌کات، ده‌رئه‌نجام که‌سوکاری ڕازی ده‌بن و وه‌ک تاکه
کچێک له ناو کوڕاندا، خوێندنی زه‌وینناسی(جیولۆجی) هه‌ڵده‌بژێرێت و زانکۆ ته‌واو
ده‌کات. ئاله‌و کاته‌وه ئه‌م خانمه شاره‌زاییی له سه‌ر چینه‌کانی زه‌وی، گڵ، لم، زیخ و به‌رد
و کانزا په‌یدا ده‌کات، ئاشقی ڕه‌نگ و خۆشه‌ویستی بۆ سروشت له ناخیدا چه‌که‌ره ده‌کات.
کاتێک ده‌چێته ژیانی هاوسه‌رگیری و ئنجا به‌ره‌و هه‌نده‌ران
هه‌ڵدێن، سه‌ر له نوێ نائارامی و ناسه‌قامگیری
و دڵه‌راوکێو یه‌خه‌ی ده‌گرێته‌وه ژیانی ده‌که‌وێته گه‌رده‌ش و جه‌نجاڵی.
دواجار ژیانی هاوسه‌رگیری تێکده‌چیت و ته‌نیایی هه‌ڵده‌بژێریت.
دوای ماوه‌یه‌ک بوار به هونه‌ره‌که‌ی ده‌دات و ده‌ستده‌کاته‌وه به خوێندن. ماوه‌ی
دوو ساڵ له بواری هونه‌رو دوای ئه‌وه‌ش گرافیک دیزان ده‌خوێنیت. هه‌مو ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی
له بواری زه‌وینناسی و به‌هره‌و توانای له هونه‌ری گڵکاری و سیرامیک و وێنه‌کێشاندا،ئه‌وه‌نده‌ی
تر هونه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندو چڕکردۆته‌وه. که هه‌ست ده‌که‌یت هونه‌ره‌که‌ی سه‌رچڵی
نیه، به‌لکو له ناخییه‌وه هه‌ڵده‌قولێت، له نێو پاکی و بی گه‌ردی زانست‌دا سه‌رچاوه
ده‌گرێت، وه هه‌ر خۆی کۆله‌وژی ئاگری ناخی خۆیه‌تی، به ته‌نیا و له دوای هه‌مو
که‌وتنێک، پاش هه‌رگلانێک ، خۆی هه‌ڵده‌سێته‌وه و هیوای له چوونه ده‌ره‌وه له
ناو تاریکی، له ده‌ست نادات، سه‌ربه‌رزانه درێژه به هونه‌ره‌که‌ی ده‌دات . به
جۆرێک له گۆره‌پانی داهێنانی هۆله‌ندیدا جێگای خۆی ده‌کاته‌وه‌و به‌شداری کردوه
له چه‌ندین پێشانگا له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هۆله‌ندیدا،هه‌روه‌ها پێشانگای تایبه‌ت
به کاره‌کانی خۆی رێکخستوه. هه‌روه‌کو خۆی ده‌ڵیت، بۆ کاری سیرامک نزیکی ١٠٠ جۆر ره‌نگ(بۆیه‌ی شووشه‌یی)، (٥)جۆر گڵ به‌کار ده‌هێنێیت، کاته‌کانی له دارستان و
بێستان ده‌باته سه‌ر. ڕه‌نگی گه‌لای ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و گوڵ و گل له ئامیزی چاوه‌کانی ئه‌گرێت و ده‌بیته
خۆراکی رۆحی . وێنه‌کانی ناو کتێبه‌کانی باوکی، له مامزی کێوی ناو ئه‌شکه‌وت،ماسی له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی به‌دی ده‌کرێت،ڕه‌نگی
زۆر سه‌رنج راکێشی شینی پیرۆز‌ه‌یی و ره‌نگینی
تر به‌کار ده‌هێنیت.
به‌لام ئه‌مه
زۆرنا‌خایه‌نێت، دڵڤین ڕوبه‌روی ئازار و نه‌خۆشی له دوای نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه، گێژه‌لۆکه‌یه‌کی توند هه‌سته‌کانی ده‌هێنێت
و ده‌با ، ده‌یه‌ها بیری ڕه‌ش و خراپ له مێشکیدا کێنگل ده‌دا، ده‌ستو ئێخه‌ی ئازاری
شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی تێکچونی ریتمی دڵ و فیبرۆمالۆجی ده‌بێته‌وه ، ئیتر له جیاتی
دارستان و ده‌شت و کێلگه، کاته‌کانی له نه‌خۆشخانه ده‌باته سه‌ر، نه‌شته‌گه‌ریی
و چاره‌سه‌ری کیمۆ تراپی، ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنێت، باری ژیانی ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌خت
ده‌کات..به‌ڵام چونکه که‌سێکه ناخی پره له ئه‌وین به دوای به‌های جوانی گه‌راوه
، له کلاوڕۆژنه‌یه‌کی به‌ر فراوه‌نه‌وه سه‌یری ژیان و سروشت ده‌کات، دوای ماوه‌یه‌ک
ده‌ست ده‌کاته‌وه به چالاکییه‌کانی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌لیت له
ته‌وقی سه‌ری تا نینۆکه‌کانی قاچی، ئازاری به‌رده‌وامی ماسولکه‌ی هه‌یه، درێژه‌ده‌دات به کاره هونه‌ره‌یه‌کانی،
به تایبه‌تی گڵکاری. هه‌رچه‌نده له گلکاری
و قورشێلاندا ده‌بیت په‌نجه‌کانی به‌کار بهێنیت ، ئاکامه‌که‌ی ئازاری جه‌سته‌ی زیاتر ده‌کات ، به‌ڵام له ناخییه‌وه هه‌ست به ئاسوده‌یی و گرو تین
زیاتر ده‌کات، کاتێک ده‌ست ده‌خاته ناو
ئه‌و گڵ و قوڕه، هه‌ست ده‌کات په‌یوه‌ستیه‌کی دانه‌بڕاوی توندی له گه‌ل سروشتدا، له گه‌ل خاک‌دا هه‌یه
و به شێوه‌یه‌ک بالی ئه‌ندیشه‌ی، بیری بۆ لای دایکی ده‌فرێت، گڵ به شێکه له سروشت مانایه‌کی تایبه‌تی
لای دلڤین هه‌یه ، که له کۆتاییدا هه‌مومان ده‌بینه‌وه به‌و خاک و گڵه..ئه‌م
ئه‌وینه‌ی بۆ سروشت و هه‌ستی جوانی بۆ
هونه‌ری گلکاری ، ڕه‌نگ، هاوسه‌نگی له نێوان جه‌سته‌ی شه‌که‌تی پڕ ئازار و ده‌روونی
به‌هێزی راگرتوه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا، خانمێکی هونه‌رمه‌ندی هۆله‌ندی
"مارایکه سخورینک" له ساڵی ٢٠١٩، پێشه‌نگایه‌کی هونه‌ری به ناوی
"سه‌دویه‌ک" ژن کرده‌وه، تایبه‌ت به‌و ژنه هه‌ڵکه‌وتوانه‌ی له سه‌ده‌کانی
ڕابوردودا، رۆڵیکی گرنگیان هه‌بووه ، ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده پۆتریتی دلڤنیش وه‌ک ژنێکی به‌توانای کورد، وه‌کو
هونه‌رمه‌ند و زه‌ویناس هاوسه‌رده‌م، له گه‌ل پۆتریتی ژنه‌کانی تر پیشان داوه.
دوا به دوای ئه‌وه‌ش ، کاره هونه‌رییه‌که له کتبێک چاپ ده‌کریت و پۆترێتی دلڤینش
ده‌چیته ئه‌و ئارشیفه‌وه.