2019-05-03   2298     
ئا: هاوار قادر
باڵیۆزی توركیا مورات ئۆزجه‌لیك پشتیوانی له‌وه ده‌كات كه كه‌ركوك به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی پێكهاته‌ی دانیشتوانیه‌وه، دۆخێكی تایبه‌تی بۆ دیاریبكرێت، به‌وجۆره‌ی له‌ڕاپۆرتی "یۆنامی"دا هاتوه سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌كانی دوبز، ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌م ڕێكه‌وتنه گونجاوترین‌و به‌هێزترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت‌و پێویسته به‌زوترین كات بكرێت".
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكلیكس كه ئاوێنه له‌خواره‌وه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردی‌و مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2010و پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌میانه‌ی گفتوگۆی نێوان باڵیۆزانی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق‌و كه‌ركوك، باڵوێزی توركیا رایگه‌یاندوه كه "توركیا نایه‌وێ مالكی بۆ خولێكی نوێی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌ربچێته‌وه، به‌ڵكو له‌و ماوه‌یه‌دا كه ده‌كه‌وێته پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پشتیوانی له‌ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق‌و هێزه كوردیه‌كان ده‌كات".
له‌به‌شێكی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا هاتوه كه "توركیا نیگه‌رانه له‌ئه‌گه‌ری زیادبونی توندوتیژیی له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوداو به‌تایبه‌ت له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا".
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
10BAGHDAD244
بابه‌ت: گفتوگۆی نێوان باڵیۆزانی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی عێراق‌و كه‌ركوك
سه‌رچاوه: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا
كات: 31ی كانونی دوه‌می 2010
پۆلێن: نهێنی
وه‌رگیراوه له/ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا: كریستۆفه‌ر ڕۆبه‌رت هیڵ
1. كورته: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 13/1/2010 له‌چاوپێكه‌وتنێكدا باڵیۆزی توركی مورات ئۆزجه‌لیك بۆچونی خۆی سه‌باره‌ت به‌سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی‌و پێكهێنانی حكومه‌ت‌و كه‌ركوك ده‌ربڕی. ئۆزجه‌لیك وتی: توركیا نایه‌وێ مالكی بۆ خولێكی نوێی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌ربچێته‌وه، به‌ڵكو له‌و ماوه‌یه‌دا كه ده‌كه‌وێته پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌كانی تر ده‌كات، له‌وانه‌ش ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق‌و كورده‌كان.
هه‌روه‌ها وتی: حكومه‌تی توركیا پشتیوانی بارودۆخی تایبه‌تی كه‌ركوك ده‌كات، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك به‌زوترین كات.
وتیشی: بارزانی داوای لێكردوه كه به‌شداری بكات له‌پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی كورد‌و توركمان له‌كه‌ركوك‌و هاوكاتیش عه‌ره‌بی سونه‌و كورد له‌موسڵ. هه‌روه‌ها دوپاتی كرده‌وه كه حكومه‌تی توركیا به‌گه‌رمی پێشوازی ده‌كات له‌سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئۆدێرنۆ، كه بڕیار بو له‌مانگی دودا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات بۆ گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان.
2. له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پێكهێنانی حكومه‌ت، ئۆزجه‌لیك وتی: حكومه‌تی توركیا پشتگیری نوری مالكی ناكات بۆ خولێكی تر وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران. وتیشی له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا حكومه‌تی توركیا پشتگیری مالكی كردوه، به‌ڵام پێمانوایه ئه‌گه‌ر بۆ خولێكی تر ده‌ربچێته‌وه هه‌مان مالكی پێشوتر نابێت، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوانتر بكات‌و هاوكاریش نابێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی وه‌ك نه‌وت‌و غاز‌و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
هه‌روه‌ها ئۆزجه‌لیك وتی: كه پلانی داناوه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتودا له‌نزیكه‌وه كار بكات له‌گه‌ڵ (ئه‌یاد عه‌لاوی‌و عادل عه‌بدولمه‌هدی‌و كورده‌كان) بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت. له‌گه‌ڵ بونی پلانی پێشوه‌خت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و كارئاسانی كردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
3. ده‌رباره‌ی كه‌ركوك، ئۆزجه‌لیك وتی: توركیا پشتیوانی ده‌كات له‌دیاریكردنی دۆخێكی تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، هه‌روه‌كو له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی "یۆنامی"دا هاتوه سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌كانی دوبز. وتیشی: ئه‌م ڕێكه‌وتنه گونجاوترین‌و به‌هێزترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت‌و پێویسته به‌زوترین كات بكرێت.
هه‌روه‌ها وتی: گفتوگۆمان كردوه ده‌رباره‌ی بیرۆكه‌ی لیژنه‌ی ئاشته‌وایی نێوان كورد‌و توركمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی. لیژنه‌كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست ده‌كرێت‌و له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا ده‌بێت. ئۆزجه‌لیك سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نی توركمان ده‌كات‌و هاوكات لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن ده‌بێت.
4. سه‌ردانی ئۆدێرنۆ بۆ ئه‌نقه‌ره:
ئۆزجه‌لیك به‌كورتی گفتوگۆی كرد ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆدیرنۆ، كه بڕیاربو مانگی داهاتو سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات. وتی: حكومه‌تی توركیا به‌گه‌رمی پێشوازی له‌و سه‌ردانه ده‌كات كه ئه‌مه هه‌لێكه بۆ زیاتر گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئۆزجه‌لیك ستایشی پرۆژه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی حكومه‌تی توركیای كرد، كه ئامانجی پته‌وكردنی ئاشته‌واییه له‌گه‌ڵ كورده‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌نگاوه‌كان به هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌هۆی سیاسه‌تی ناوخۆ‌و دابه‌شبونی ڕای گشتی له‌نێو توركیادا له‌سه‌ر ده ستپێشخه‌رییه‌كه .
ئۆزجه‌لیك ڕایگه‌یاند كه توركیا نیگه‌رانه له‌ئه‌گه‌ری زیادبونی توندوتیژیی له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوداو به‌تایبه‌ت له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌گه‌ر توندوتیژیی ڕویدا ئه‌وه حكومه‌تی توركیا ناچار ده‌كرێت له‌لایه‌ن ڕای گشتییه‌وه به‌به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی.