"نەوال سەعداوی" كۆچی دوایی كرد
  2021-03-21       2924       

نەوال سەعداوی، نوسەری دیاری میسرو چالاكوانی داكۆكیكار لە مافەكانی ژنان، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی میسر، نەوال سەعداوی بەم دواییانە بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە گوازراوەتەوە بە یەكێك لە نەخۆشخانەكان.

مونا حیلمی، كچی نەوال سەعداوی بە رۆژنامەی "ئەهرام"ی میسری وتوە، پێش چەند رۆژێك دایكی ئاستەنگی قوتدانی خواردنی بۆ دروست بوە، ئەوە پزیشكەكانی ناچار كردوە بۆرییەكی بۆ دابنێن تا ئاسانكاری بۆ قوتدانی خواردن بكات.

نەوال سەعداوی، لە دایكبوی ساڵی 1931  پزیشك و نوسەرو خاوەنی چەندین كتێبە لە بابەتی رۆمان و دەرونناسی و بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ بە تایبەت لە مافەكانی ژنان و كۆمەڵێك خەڵاتی جیهانی بەهۆی بەرهەم و چالاكییەكانییەوە پێ بەخشراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×