تۆڕی هەواڵی سکای نیوز کە کەناڵێکی ئیماراتی – بەریتانییە لەسەر زمانی کوردی لە پۆستەری پێشوازی پاپادا دەڵێت، “زمانی کوردی بەرەو جیهانیبوون دەڕوات و پاپا گرنگی بە کوردەکان دەدات”.
ئاوێنه: سکای نیوز نوسیووەیتی، ” بەوپێیەی زمانی کوردی خراوەتە سەر لۆگۆی سەردانی پاپا بۆ عێراق، لە پاڵ زمانی عەرەبی و کلدانی، نیشانەی ئەرێنین کە زمانی کوردی بووەتە زمانێکی جیهانیی گەورە”.
سکای نیوز لەسەر ئەو لۆگۆیە نوسیویەتی کە بۆ پێشوازی لە پاپا دروستکراوە و دەڵیت، ” هاتنی پاپا بۆ هەێمی کوردستان و دانانی زمانی کوردی لەسەر لۆگۆکە، نیشانەی برەودانی ڤاتیکان و پاپایە بە کوردەکان و ئاماژەی ئەرێنیی هەیە”.
لە لۆگۆی پێشوازی لە پاپادا نەخشەیەکی عێراق هەیە و ئاڵای عێراق و ڤاتیکانی تێدایە لەگەڵ هەردوو ڕوباری دیجلە و فورات، لە دەرەوەی نەخشەکەش بە زمانی عەرەبی – کلدانی- کوردی نوسراوە، “ئێوەش هەموو بران”.