2021-02-27   2535     
بەرهەمێکی دیکەی نوێی
نووسەر د.حوسێن محەمەد عەزیز، بەرگی یەکەمی (222 چڵەڕیحانە) کەوتە بازاڕەوە!
ئەم بەرهەمە
نوێیە، لە دووتوێی (270) لاپەڕە دایە. شایانی باسە، ئەمە نوێترین بەرهەمی ئهم
ساڵی (2021) نووسەرە. تا ئێستەش بە گشتیی، (47)
بەرهەمى لە بوارە جیاجیاکانی (زمانەوانیی، وێژەیی، ڕۆژنامەوانیی، یاد و بیرەوەریی،
ساتیر، مێژوو، جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، کۆمەڵایەتی، ڕامیاریی و نەتەوەیی)دا
بڵاوکردووەتەوە، بە هەمووشی (182. 11) لاپەڕەى نووسیوە.
بەرهەمەکە لە (222) باسی کورت، مامناوندیی و درێژ
پێکهاتووە. بە
شێوەیەکی گشتیی، ئەم زنجیرە باسە، لە دووتوێی ئەم پەرتووکە دایە، وەک چەپکە گوڵێکی
ڕەنگاوڕەنگی ڕازاوە وایە، جێی هەموو جۆرە بابەتێکی تێدا بووەتەوە. بۆیە نێوەڕۆکی
هەموو باسەکان، لە چەن بابەتێکی (نەتەوەیی، ڕامیاریی، مێژوویی، ئایینیی،
کۆمەڵایەتی، خۆشەویستیی، وێژەیی و زانستیی) ڕەخنەئامێزانە پێکهاتوون. لە سەردەمە
جیاجیاکانی مێژوودا نووسراون. پێوەندییەکی
توندوتۆڵ و ڕاستەوخۆیان، بە باری ژیانی کۆمەڵانی خەڵک، ڕەوشی نەتەوەیی و ڕامیاریی
(کوردستان)ەوە هەیە.