2021-02-15   4691     
چەند ساڵێکە جەلالی سام ئاغا، سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لە سلێمانی سەرقاڵی نوسینی کتێبی بیرەوەرییەکانیەتی، بەڵام لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بەو وەزارەتە ژمارەی سپاردنی پێنادرێت.
ئاوێنه: لەوبارەیەوە، جەلالی سام ئاغا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لە کتێبەکەیدا باس لە دزی و گەندەڵییەکانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات، ژمارەی سپاردنی پێنادرێت و رێگە لە بڵاوکردنەوەی دەگیرێت.
ماوەیەک لەمەوبەر، جەلالی سام ئاغا باسی لەوەکرد، ئەو گەندەڵییەی ئێستا هەیە لە ١٥ ساڵی رابردوودا نەبووە. وتیشی، "گەندەڵی هەموو سنوورەكانی بەزاندووە و بەهای بۆ هیچ شتێك نەهێشتووەتەوە".
جەلالی سام ئاغا بەر لە ١٣ ساڵ دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "شەرەفمەند نیم بە کارکردن لەگەڵتان و خۆم بە جەستەیەکی نامۆ دەزانم لەناو ئێوەدا".
ئەو جۆرە رێلێگرتنانە یەکەمجار نییە و لە ماوەی رابردووشدا، تەگەرە خرایە بەردەم بههادین نوری، نوسهر و سیاسهتمهداری كورد تا کتێبێک بەناوی (پرسی كورد و ئهزموونی كورستانی عیراق) بڵاوبکاتەوە.