ئاژانسی ڕه‌سمی ئێران " ئیسنا، شێركۆ بێكه‌س شاعیری ناوداری كورد به ئیمپراتۆری شیعری جیهان و به شاعیری عه‌شق و ئازادی و سروشت وه‌سف ده‌كات.
ئاوێنه: ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زۆربه‌ی شیعره‌كانی بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی، كه‌نه‌دی، فه‌ره‌نسی، ئیتالی، دانیماركی، هه‌نگاری، ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی و توركی و فارسی بڵاوبۆته‌وه و له كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا چۆته ناو پرۆگرامی خوێندنه‌وه.
مامۆستا شێركۆ بێكه‌س كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی كورد فایه‌ق بێكه‌سه و ساڵی 1940 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكردۆته‌وه به ناوی تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست.
شێركۆ بێكه‌س یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی " قادسیه" ی سه‌دامی ڕه‌تكردۆته‌وه .
ساڵی 1988 خه‌ڵاتی خانه‌ی قه‌ڵه‌می سوید " كورت تۆخولسكی" پێبه‌خشرا و له‌لایه‌ن وڵاتی سویدیه‌وه مافی هاووڵاتی بوونی پێبه‌خشرا.
سه‌ید عه‌لی ساڵحی یه‌كێك له شاعیرانی ناوداری هاوچه‌رخی ئێران سه‌باره‌ت به شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێت: شێركۆ بێكه‌س به‌ناوبانگترین شاعیری كورده و له ڕیزی شاعیرانی ناوداری جیهان " لۆركا، نێردۆا، ئه‌دۆنیس و مه‌حمود ده‌روێش و نازم حیكمه‌ته.
ساڵحی ده‌ڵێت: شێركۆ بێكه‌س بۆ من باڵوێزی ئه‌ستێره شه‌هیده‌كانه و خه‌می گه‌لی كوردمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
شێركۆ بێكه‌س ساڵی 2013 له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا شاری ستۆكهۆڵم له سوید بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له شیعر و نووسین كرد و له سه‌ر وه‌سێتی خۆی له پاركی ئازادی شاری سلێمانی به خاكسپێردرا.