بەرەبەیانی ئەمڕۆ
شەممە 26/12/2020 ھونەرمەندی شێوەكار ئاری بابان بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی كۆچی دوایی
كرد.
ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی
لە پەیامێكی ماتەمینیدا هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند ئاری بابان-ی
پشتڕاستكردۆتەوەو رایگەیاندوە"بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پرسەو ماتەمینیی و
پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندو کەسایەتیی سلێمانی و کوردستان بەڕێز مامۆستا
ئاری بابان؛ دەردەبڕین."
ئاری بابان یەكێك
بو لە ھونەرمەندە شێوەكارە دیارەكانی كوردستان و چەندین ساڵ لەو بوارە خزمەتی كردوە،
ھەروەھا لێپرسراوی پێشوی لقی کەرکووکی ھونەرمەندانی کوردستان بو.
ئاری بابان ساڵی
1953 لە کەرکوک لە دایکبوە، ساڵی 1976 کۆلیژی ئاداب بەشی زانستی کتێبخانەکانی تەواو
کردوە، 11 پێشانگای تایبەت بە خۆی ھەبوە زیاتر لە 100 پێشانگای ھاوبەشی کردوەتەوە
لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، بۆ ماوەیەکیش بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی سلێمانی بوە.