2020-11-22   4128     
ئا: ئاوێنە
ئەم بەرهەمە نوێیە، لە دووتوێی (416) لاپەڕە دایە.
گەلێ وێنەی گرنگ و ڕەنگاوڕەنگی تێدا هەیە. شایانی باسە، ئەمە نوێترین
بەرهەم و دوا بەرهەمی ئهم ساڵی
نووسەرە. تا
ئێستەش بە گشتیی، (46)
بەرهەمى لە بوارە جیاجیاکانی (زمانەوانیی، وێژەیی، ڕۆژنامەوانیی، یاد و بیرەوەریی،
ساتیر، مێژوو، جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، کۆمەڵایەتی، ڕامیاریی و نەتەوەیی)دا
بڵاوکردووەتەوە، بە هەمووشی (918. 10) لاپەڕەن نووسیوە.
بەرهەمەکە لە چوار بەش پێکهاتووە.
بەشی یەکەم - پێشەکی،
باسێکی سولەیمانیی و سێ وتار لەسەر بنچینەکانی چاکەخوازیی.
بەشی دووەم – چاکەخوزەکان
وەک: (حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، کەریمی عەلەکە، حاجی عەلی بەگ، عەلی کەمال، دوکتۆر
ئەنوەر شێخە، دوکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید).
بەشی
سێیەم: ڕامیارەکان وەک: (مستەفا پاشای یاموڵکی، قازی موحەممەد،
جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا، حەمەی فەرەج، جەوهەر نامیق، سەعید قەزاز).
بەشی چوارەم: نووسەر
و هۆنەران وەک: (عەلادین سەجادی، مەسعوود موحەممەد، جەمال بابان، حەمەی مەلاکەریم،
مستەفا ساڵح کەریم، شێرکۆ بێکەس، دوکتۆر فازیل قەفتان، ئاسۆ عومەر سوارە}.