هەواڵە ناخۆشەكە
  2020-11-01       4277       

شوان عەتوف


بەوپەری ناخۆشحاڵیەوە رایدەگەیێنم ,كە سەرجەم ئەو نازناوانەی (ئەكتەرو گۆرانیبێژو ئاواز دانەرو شاعیرو پێشكەش كارو شتی تریش) كە لە خۆیانی ئەنێن, تابەردەرگای حەوشەی ماڵەكەیان ئەروات , بە نمونەی (ئیمپراتۆری لاوان، منی هنگوینی، خۆم براندم، من پەنیرم، گۆرانی ساڵ، ئەكتەری سیحراوی، شاجوانی كیشوەرەكان، شیعرە جیاوازەكە، من جیاوازم، بەرنامە پر هەیەجانەكە، درامابێ‌ حەلەكە، كۆنسێرتە سەیرەكەو شتی تریش).


نازناولە ئەنجامی سەفەرێكی درێژی پر داهێنان ئەبەخشرێت بە كەسایەتیەك لە هەر بوارێكدا بەتایبەت لەبواری كلتوریدا، كاتێك تێپەراندنی دروست كردبێت ,پێشی ئەدرێت، نەك خۆی بیداتە خۆی، ئیتر لەلایەن هەوادارەكانیەوە بێت، یان دەرئەنجامی خوێندنەوەی دامەزراوە كلتوریەكان یان ئیڤێنتە فەرمیەكان لەو بوارەدا.


كەمێك بەهاو شەرم بۆ هونەرو ئەدەب و مێدیا بگەرێننەوە.


هونەرو ئەدەبی زیندو خۆی خۆی نەمر ئەكا , پێویستی بە كاڵاكردن نیە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×