جه‌لالی مه‌له‌كشا، شاعیر و نووسه‌ری ناوداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
ئاوێنه: مه‌له‌كشا شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە، لە 19-03-1951 لە گوندی مەلەکشای سەر بە شاری سنە لە دایک بووە و هه‌ر لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە.
سه‌ره‌تا بە نووسینی شیعر، په‌خشان و چیرۆکی فارسی ده‌ستی پێكرد، لەبەر هێز و به‌هره‌كه‌ی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بێت، بووه ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران).
دوای ساڵی 1979 قه‌ڵه‌می نووسینه‌كه‌ی دەگێڕێتەوە بۆ ناو زمانی کوردی و لە کوردیش‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. بۆ ماوەی 14 ساڵ وەکوو نووسەر و رۆژنامەنووس دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و گرنگی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات، شیعرەکانی جەلال تا ئێستا بۆ سه‌ر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.