2020-09-29   2196     
بریارە ئەمرۆ 29/9/2020 لە وەلاتی ئەرمینیا کاتژمێر چواری ئێوارە بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی ئێزیدی و هوز و بنەمالەی هەوێری و خەلکی ئێزدی لە وەلاتی ناوبراو پەردە لەسەر پەیکەری (هەسنی هەوێری)هەلدەدرێت.
ئاوێنە، وارهێل نێروەیی: قەیصر هەوێری، رۆژنامەڤان بە "ئاوێنە" راگەیاند: سەلیم صبری یحیی اسماعیل درباس حەسەن ھەسنی، ئاغا هەوێری (ئێزدی) ناسراو بە (هەسنی هەوێری) ئاغا کەسێکی ناسراو و بەناوبانگە لەناو مێژووی کوردانی ئێزدی لەبەر هەبوونی پێگەیەکی بەهێز کۆمەلایەتی لەناو خەلکی ئێزیدی و خەلکانی دیکەدا و ئەو هێز و توانای کە لەسەردەمی خوی هەبووە، دانانی ئەو پەیکەرە بۆ ئەوەیە رێز و ئەو رولەی هەبوە لەبیر نەکرێت.
ووتیشی: چەندین مەزارگەی گەورەی ئێزدی لە ئەرمینیا هەن و پێشتر پەیکەری "نادیە موراد" لەوێ دانرابوو.
پێش روخانی یەکێتی سوڤیەتی ژمارەی دانیشتوانانی ئێزدی لە 250 کەس بووە، بەلام دواتر زوربەیان کوچیان کردووە بو وەلاتانی تری ئەوروپا و ئەمریکا، بەپێ چەند سەرچاوەیەک ئێستا ژمارەی ئێزدییەکان نزیکی 50 هزار کەس دەبن لە 22 گوند ژیان بەسەر دەبەن.