ئا: هاوكار حسێن
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێتی‌و پارتی به‌هۆی بێمتمانه‌ییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری، پاش نزیكه‌ی 18 كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، نه‌یانتوانیوه بگه‌نه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌مه‌وه.
هاوكات ئه‌مریكیه‌كان هۆشداریانداوه به‌و دو حزبه كه درێژه‌دان به‌ناكۆكیه‌كانیان، كورد دورده‌خاته‌وه له‌به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌كه‌ركوك. فازل میرانیش
رایگه‌یاندوه،
یه‌كێتی زیاد له‌راده‌ی خۆی داواده‌كات‌و به‌نیه‌تێكی باشه‌وه گفتوگۆ ناكات. هێشتنه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامیش له‌پۆسته‌كه‌ی بۆ دڵڕازیكردنی یه‌كێتی بوه.
پێگه‌ی ره‌سمی ویكیلیكس، له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناكۆكیه‌كانی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی شتێكی نوێ نیه، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌و دو حزبه یه‌كێكه له‌ناكۆكیه ئاڵۆزه‌كان كه كاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه‌كان‌و بێمتمانه‌یی‌و فه‌سادی به‌سه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه له‌لایه‌ن تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ئاماده‌كراوه‌و پاشان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كراوه،
تێیدا هاتوه، "ناكۆكیه حزبیه‌كان، كورد دورده‌خاته‌وه له‌به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌و له‌ئاستی شه‌قامی كوردیشدا ناڕه‌زایه‌تیه‌كان زیادده‌كات. ململانێكانی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی به‌شێوه‌یه‌كی سلبی كارده‌كاته سه‌ر خواسته‌كانی كورد له‌كه‌ركوك. خراپ ئیداره‌دانی ئه‌م ململانێیه‌ش له‌چه‌ند مانگی رابردودا دورنیه مه‌له‌سه هه‌رێمی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كان دوابخات".
به‌رپرسانی ئه‌مریكا یه‌كێتی‌و پارتی رێنوێنی ده‌كات بۆ یه‌كخستنی ریزه‌كانیان پته‌وكردنی پێگه‌ی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداره‌ی هه‌رێم‌و ده‌ڵێت، " پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتو پێویسته بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان".
هاوكات له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، به‌ستافی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندوه،
یه‌كێتی زیاد له‌راده‌ی خۆی داواده‌كات‌و به‌نیه‌تێكی باشه‌وه گفتوگۆ ناكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه كه هێشتنه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی له‌پۆسته‌كه‌ی بۆ دڵڕازیكردنی یه‌كێتی بوه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه یه‌كێتی مه‌رجی هه‌بوه بۆ پێدانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و سامانه سروشتیه‌كان به‌پارتی،
مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه بوه كه له‌روی ستافه‌وه به‌شێوه‌ی ئاسۆیی‌و ستونی،
هه‌مان ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی له‌و وه‌زاره‌تانه‌دا بونیان هه‌بێت.
بابه‌ت: په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی،
دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه لێكترازان نیشانده‌ده‌ن
ئای دی: 08BAGHDAD1650
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 30ی ئایاری 2008
پوخته:
له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك گفتوگۆی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی‌و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌میدیاكانه‌وه، تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمیی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر بۆی ده‌ركه‌وتوه كه بێمتمانه‌یی، چاوچنۆكی‌و فرتوفێڵی سیاسی تاڕاده‌یه‌كی زۆر بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌كخستوه.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر دانوستانه‌كانی نێوان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هێشتا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پۆسته‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌وه.
ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی زۆرترین
ناكۆكیان له‌سه‌ره وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، سامانه سروشتیه‌كان‌و پلاندانان كه ئه‌م وه‌زاره‌تانه زۆرترین ئیمكانیاتی حكومه‌تی هه‌رێم داگیرده‌كه‌ن. ئاڵوگۆڕی وه‌زاره‌ته‌كان‌و هێرشی به‌رده‌وام بۆسه‌ر یه‌كتری له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتیدا ناوبه‌ناو دوباره‌ده‌بێته‌وه. هه‌ردو حزب ده‌بێت جیاوازیه‌كانی نێوانیان كۆتایی پێبهێنن‌و یه‌كگرتوبن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فشاری به‌رده‌وام بۆ وه‌رگرتنی بڕیارێك له‌باره‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌ن بۆ داڕشتنی یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌عێراق.
حزبه‌كان وه‌ك ده‌ره‌به‌گ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن
دانوستانه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناو ناكۆكیه درێژخایه‌نه‌كانیاندا قه‌تیس بوه، به‌هۆی بێمتمانه‌یی قوڵ‌و بێتواناییان له‌ئیداره‌دانی سه‌رمایه سیاسییه‌كانیان‌و رێككه‌وتنه‌كاندا. پاش نزیكه‌ی شه‌ش هه‌فته له‌كۆبونه‌وه هه‌فتانه‌ییه‌كان‌و نزیكه‌ی 18 كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ماوه‌ی 5 مانگی رابردودا، ئه‌و دو حزبه ركابه‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستان (یه‌كێتی‌و پارتی)
هێشتا نه‌گه‌یشتونه رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێوه.
سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان ئه‌وه‌یان بۆ تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراكردوه كه كۆبونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به دانوستانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ پڕ ناكۆكی بون، هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی‌و پارتیش یه‌كتری تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌سودوه‌رگرتن‌و نه‌چونه گفتوگۆكانه‌وه به‌نیه‌تێكی باشه‌وه. سه‌ره‌ڕای زیادبونی به‌رده‌وامی ناكۆكیه ئاشكراكان، به‌رپرسه حزبیه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه چاوه‌ڕوانناكرێت كابینه‌ی نوێ رابگه‌یه‌نرێت تا ئه‌و كاته‌ی نێچیرڤان
بارزانی له‌ئه‌مریكا نه‌گه‌ڕێته‌وه له‌كۆتایی مانگی ئایاردا.
گفتوگۆ ئاڵۆزه‌كان
چاره‌سه‌ری كه‌میان پێیه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكای راگه‌یاند، له‌نوێترین گفتوگۆی تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌دا،
پێشنیارێك له‌شێوه‌ی دو به‌ش یان دو پاكێجی وه‌زاریی خرایه‌ڕو، هه‌ریه‌كێكیان 8 وه‌زاره‌تی له‌خۆی گرتوه. وه‌زاره‌ته كه‌م بایه‌خه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی داد ده‌درێت به‌توركمان، وه‌زاره‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ مه‌سحیه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌گه‌ڵ ناوخۆ دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر دو پاكێجه‌كه‌دا. له‌سه‌ره‌تادا یه‌كێتی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و سامانه سروشتیه‌كانی هه‌ڵبژاردبو، ئه‌مه‌ش هانی پارتی دا داوابكات بۆ شه‌ش مانگی تر وه‌زاره‌تی سامانی سروشتیه‌كانی به‌ده‌سته‌وه بێت، تا له‌و ماوه‌یه‌دا رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ته‌واوبكات. یه‌كێتی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه به‌وه وه‌ڵامی درایه‌وه، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ده‌سته‌وه بێت، دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كاندا ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن. پارتی رازی بو به‌وه‌ی جێگری وه‌زیری دارایی،
كه پارتیه، هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌بێت كه یه‌كێتیه. له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی به‌و رێككه‌وتنه ناهاوسه‌نگه رازی نه‌بوو له‌بری ئه‌وه پێشنیاری كردوه پارتی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و سامانه سروشتیه‌كان وه‌ربگرێت‌و یه‌كێتیش وه‌زاره‌تێكی باڵا وه‌ربگرێت، به‌مه‌رجێك وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و سامانه سروشتیه‌كان له‌روی ستافه‌وه به‌شێوه‌ی ئاسۆیی‌و ستونی، هه‌مان كارمه‌ندی یه‌كێتی له‌خۆبگرێت.
رێككه‌وتن له‌سه‌ر كابینه‌ی ئێستا
وێڕای راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێ له‌مانگی نیساندا، حكومه‌تی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به‌رده‌واده‌بێت، تائێستاش كابینه‌ی كۆتایی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه بۆ په‌سندكردن. (به‌گشتی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها رۆڵی مۆرێكی ده‌ستی ده‌بینێت بۆ په‌سندكردنی بڕیاره‌كانی حزب). رۆژی 14ی نیسانی 2008، سكرتێری گشتیی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی، به‌ستافی تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی راگه‌یاند، یه‌كێتی زیاد له‌راده‌ی خۆی داواده‌كات‌و به‌نیه‌تێكی باشه‌وه گفتوگۆ ناكات. وتیشی: له‌ئێستادا پارتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی به‌ده‌سته‌وه ده‌مێنێته‌وه،
بۆئه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی بتوانێت به‌رده‌وامبێت له‌دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان. میرانی به‌دورودرێژی باسی له‌وه كرد كه چۆن له‌رێگه‌ی یه‌كێتیه‌وه ئاشتی هه‌ورامی به پارتی ناسێنراوه كه ته‌نها وه‌ك كه‌سێكی ته‌كنۆكرات مامه‌ڵه‌ی كردوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هێشتنه‌وه‌ی هه‌ورامی له‌پۆسته‌كه‌ی پێویست ناكات وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك بۆ پارتی لێكبدرێته‌وه، به‌ڵكو بۆ دڵڕازیكردنی یه‌كێتی بوه.
میرانی سكاڵای ئه‌وه‌ی كرد كه دواتر یه‌كێتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان‌و داوای وه‌زاره‌تی پلاندانانی كردوه كه خه‌رجیه‌كانی نزیكه‌ی %40ی بودجه‌ی 2008ی هه‌رێمی كوردستانی له‌ژێر ده‌سته.
میرانی وتی، ئه‌مه به‌لای پارتیه‌وه مایه‌ی قبوڵكردن نیه، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندو ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنه‌وه،
وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، كشتوكاڵ‌و په‌روه‌رده ده‌كرێت گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت. باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌چێت بۆ دوكان‌و شه‌وه‌كه‌ی له‌وێ له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بێت. (تێبینی:
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه) بۆ گه‌یشتن به‌دواین ورده‌كاریه‌كان. (فازڵ میرانی،
له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشوی 3 كوڕی هه‌یه‌و یه‌كێكیان له‌ویلایه‌تی ڤێرجینیا ده‌ژیت. میرانی ده‌ڵێت، ساڵانه 9000 دۆلار (90 وه‌ره‌قه)
وه‌ك باجی موڵكه‌كانی كوڕه‌كه‌ی ده‌دات به‌حكومه‌تی ئه‌مریكا. ئه‌و كوڕه‌ی میرانی خاوه‌نی 5 منداڵه‌و ئیش بۆ كۆمپانیای هۆندا ده‌كات وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن، ساڵانه 150 هه‌زار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت).
پوخته:
ناكۆكیه‌كانی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی شتێكی نوێ نیه، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌و دو حزبه یه‌كێكه له‌ناكۆكیه ئاڵۆزه‌كان كه كاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه‌كان‌و بێمتمانه‌یی‌و فه‌سادی به‌سه‌ره‌وه‌یه. سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ یه‌كێتی‌و پارتی پێویسته چیتر وه‌ك دو هێزی ده‌ره‌به‌گ مامه‌ڵه‌نه‌كه‌ن‌و تێڕوانینی قوڵیان هه‌بێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم. گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كان له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێ‌و ناكۆكیه حزبیه‌كان، كورد دورده‌خاته‌وه له‌به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌و له‌ئاستی شه‌قامی كوردیشدا ناڕه‌زایه‌تیه‌كان زیادده‌كات. ململانێكانی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی به‌شێوه‌یه‌كی سلبی كارده‌كاته سه‌ر خواسته‌كانی كورد له‌كه‌ركوك. خراپ ئیداره‌دانی ئه‌م ململانێیه‌ش له‌چه‌ند مانگی رابردودا دورنیه مه‌له‌سه هه‌رێمی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كان دوابخات، له‌وانه‌ش ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، په‌سندكردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركردنی یاساكانی هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌رێمی كوردستان،
ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتو كه پێویسته بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان. وه‌لانانی ئه‌م ناكۆكیانه،
واده‌كات هه‌ردو حزب سه‌رنج بخه‌نه‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانیان‌و سیاسه‌تكردن له‌پارێزگاكانی تردا، ئه‌مه له‌كاره له‌پێشینه‌كانه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌و پارتی ده‌خوازن كاریگه‌ری زیاتریان هه‌بێت له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.