کتێبێکى تایبەت بە نوسینەکانى نەوشیروان مستەفا بڵاودەکرێتەوە
  2020-05-18       3367       

ژمارەیەک پسپۆڕ و ئەکادیمى، خوێندنەوەیەک بۆ زانستى زمان لە نوسینەکانى نەوشیروان مستەفادا دەکەن و یەکەم کاریشیان بۆ کتێبى (کورد و عەجەم) دەبێت.

ئاوێنه‌: پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد مەحوى به‌ میدیایی فه‌رمی گۆڕانی رایگەیاند، ''کتێبەکە بە ناونیشانى (کورد و عەجەم؛ لێکدانەوەى هەڵهێنجراو) دەبێت، کە ژماریەک پسپۆڕ و ئەکادیمى، خوێندنەوەیان بۆ زانستى زمان لە نوسینەکانى نەوشیروان مستەفادا کردوە''.

ئاماژەى بەوە کرد، کتێبەکە هەنگاوى یەکەمى پڕۆژەکەیانە و سبەى لە سێیەمین ساڵیادى کۆچى دوایى رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بڵاودەبێتەوە.

دکتۆر محەمەد مەحوى وتیشى: کتێبەکە خستنەڕووى توانست و تواناى نەوشیروان مستەفا لە زماندا نیشاندەدات و ئەو وشانەى لە نوسینەکانیدا بەکاریهێناوە شیکردنەوەیان بۆ کراوە.

کتێبى (کورد و عەجەم؛ لێکدانەوەى هەڵهێنجراو) لە چوار بەش پێکهاتوە، کتێبەکە تەواوکەرى دەبێت و لە بەرگێکى دیکەدا تەواوى شیکردنەوەکان دەخرێنەڕوو.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×