2020-04-28   2774     
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
مزگه‌وتی نه‌سیرولمولك له‌شاری شیرازی ئێران،
له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی ناسراوه به‌مزگه‌وتی ڕه‌نگه‌كان.
ژوور‌و هه‌یوانی مزگه‌وته‌كه به ڕه‌نگه‌كان ڕه‌نگینه.
2
ئه‌م مزگه‌وته نه‌سیرولمولك دروستیكردووه،
كه خۆی یه‌كێك بووه له‌خانواده گه‌وره‌كانی شیراز،
ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌گی (گود عه‌ره‌بان)ی شاری شیراز،
له كۆڵانی (نه‌سیرولموك)دایه.
3
دروستكردنی ئه‌م مزگه‌وته 12 ساڵی خایاندووه،
ساڵی 1876 ده‌ستی پێكراوه و له 1888 ته‌واو بووه.
وه‌ستا شاره‌زاكانی شاری شیراز كاریان تێدا كردووه.
4
ڕووبه‌ری زه‌وییه‌كه‌ی 2890 مه‌تری چوارگۆشه‌یه،
ئه‌وه‌ی كراوه‌ته مزگه‌وت 2216 مه‌تری چوارگۆشه‌یه.
ده‌رگایه‌كی گه‌وره و چه‌ند ده‌رگایه‌كی بچووكی هه‌یه.
5
دیوار و زه‌ویی مزگه‌وته‌كه كاشیبه‌ندی ڕه‌نگاوڕه‌نگه.
په‌نجه‌ره‌كانی به شووشه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕازاوه‌ته‌وه.
كاتێك هه‌تاو ده‌دات له شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كان،
ناو مزگه‌وته‌كه ڕه‌نگین و ڕازاوه ده‌بێت.
6
به‌هۆی ئه‌و ڕه‌نگاوڕه‌نگه جوانه‌ی بۆی دروستكراوه،
به مزگه‌وتی ڕه‌نگه‌كان ناوبانگی بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌م دیمه‌نه جوانه سه‌رنجی گه‌شتیارانی ڕاكێشاوه،
جگه له نوێژخوێنان گه‌شتیارانیش سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
7
مزگه‌وته‌كه به‌هۆی ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی كه هه‌یه‌تی،
له ناوه‌ندی خانه‌ی كه‌لوپووری ئێران تۆماركراوه،
تا ئێستاش كراوه‌یه و نوێژی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.