2020-04-21   2941     
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
كوردستان، یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلیی كوردییه.
یه‌كه‌م ژماره‌ی له 22ی نیسانی 1898،
له‌شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌رچووه.
2
بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان خاوه‌نی ڕۆژنامه‌كه بون.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌گ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پاشان عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برای ده‌ری كردووه.
3
ڕۆژنامه‌ی كوردستان ته‌نیا (31) ژماره‌ی لێده‌رچووه.
ژماره‌كانی (1 ـ 5) میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان،
ئاماده‌ی كردون‌و بڵاویكردونه‌ته‌وه.
4
ژماره‌ی (6 ـ 31) كه كۆتا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌كه‌یه.
عه‌بدولڕه‌حمان به‌گی برای مقداد به‌درخان ده‌ریكردووه.
ڕۆژنامه‌كه هیچكات شوێنێكی جێگیری نه‌بووه.
5
كوردستان، هه‌ر جاره‌و له شوێنێك ده‌رچووه.
ژماره‌كانی: (1 ـ 5) له قاهیره بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ژماره‌كانی: (6 ـ 19) له جنێف ده‌رچووه.
6
ژماره‌كانی: (20 ـ 23) دووباره له قاهیره.
ژماره‌ی 24 له شاری له‌نده‌ن ده‌رچووه.
ژماره‌كانی: (25 ـ 29) له ڤۆڵكستۆن ده‌رچووه.
7
ژماره‌كانی: (30 ـ 31) دووباره له‌جنێف ده‌رچوون.
ژماره (31) كه ده‌كاته دواین ژماره‌ی كوردستان،
له 14ی نیسانی 1902 له جنێف چاپكراوه.
8
ژماره 19ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رجه‌م ژماره‌كانی تری ڕۆژنامه‌ی كوردستان،
سه‌رله‌نوێ چاپكراونه‌ته‌وه و ئێستا پارێزراون.
9
ڕۆژنامه‌كه سه‌ره‌تا ته‌نیا به‌زمانی كوردیی ده‌رچووه.
له ژماره (4)ه‌وه زمانی توركیشی بۆ زیاد كراوه.
مێژووی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ڕۆژی ڕۆژنامه‌نوسی كوردییه.
10
ڕۆژنامه‌ی كوردستان به‌زاراوه‌ی كرمانجی سه‌رو،
به‌تایبه‌ت شێوه‌زاری ناوچه‌كانی جه‌زیره‌و بۆتان،
دوو هه‌فته جارێك، یان دره‌نگتر بڵاوده‌كرایه‌وه.
11
به‌هۆی ڕه‌وشی سیاسیی‌و بارودۆخی ئابوورییه‌وه،
نه‌توانراوه له‌كاتی خۆیداو به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك
دوو هه‌فته‌جارێك ڕۆژنامه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.