راگەیەندراوی ١١٢ هونەرمەند لەسەر ئاڵۆزییەکانی زینی وەرتێ
  2020-04-18       2521       
وه‌ك ده‌زانرێت ماوه‌یه‌كه‌ گرژی و ئاڵۆزیی نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و تادێت زیاتریش ده‌بێت. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی حزبایه‌تی رۆڵێكی له‌ زیادبوونی ئه‌م گرژی و ئاڵۆزییانه‌دا‌ هه‌بێت، ئه‌وا مسۆگه‌ر دووژمنان و داگیركارانی كوردستان رۆڵێكی سه‌ره‌كیان له‌ دروستبوونی ئه‌م دۆخه‌دا هه‌یه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، كه‌ خۆمان به‌ دڵ و ویژدانی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین، ئه‌وا پیلانگێڕییه‌كی ترسناكی دووژمن له‌پشت دروستبوونی ئه‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌دا ده‌بینین. نه‌خشه‌ی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ش بریتییه‌ له‌ "سیاسه‌تی كورد به‌ كورد به‌كوشتدان" كه‌ له‌ئه‌نجامدا شه‌ڕی ناوخۆیی و كاولكاریی و له‌ده‌ستدانی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

دیاره‌ دووژمنان و داگیركارانی كوردستان، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ رژێمی فاشیستی توركیا و ئێران، ئه‌م پیلانگێڕییه‌یان به‌ئامانجی زیاتر باڵاده‌ستبوون به‌سه‌ر كوردستان و سه‌رله‌نوێ ژینۆسایدكردن و ئه‌نفالكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و له‌ناوبردنی كولتوور و هونه‌ره‌كه‌یه‌تی. بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ رێگیریی له‌م پیلانگێڕییه نه‌كرێت ئه‌وا گه‌لی كوردستان له‌به‌رده‌م قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی مه‌زن داده‌بێت.

بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان هۆشداریی ده‌ده‌ینه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌ پێویسته‌ خۆ به‌دوور بگرن له‌ زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه‌ و به‌رپابوونی شه‌ڕی خوێناوی ناوخۆ، نه‌بنه‌ ئامرازی جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانی دووژمنان و داگیركاران، نه‌بنه‌ هۆكاری سه‌رله‌نوێ  ئه‌نفالكردنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردان و ژینۆسایدی كولتووری و فه‌رهه‌نگیمان. پێویسته‌ ‌ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ئه‌و راستییه‌ ده‌رك پێبكه‌ن كه‌ تاكه‌ رێگای سه‌ركه‌وتن و به‌هێزبوونیان یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌ل و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌‌. ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ بزانن كه‌ لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا نییه‌، ئه‌وه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا پیلانی دووژمنان و داگیركارانه‌، ئه‌وه‌ی ده‌دۆڕێنێت ته‌نیا ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ به‌شداری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌بن، ئه‌وه‌ی ده‌شبێته‌ قوربانی ته‌نیا گه‌لی كوردستانه‌.

بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌وا له‌خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌، دووباره‌ هۆشدارییتان پێده‌ده‌ین كه‌ تا زووه‌ ئه‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ مه‌ترسیداره‌ هێور بكه‌نه‌وه‌ و به‌ لۆژیك و ئه‌قڵ و به‌ رۆحی نیشتمانپه‌روه‌ریی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و رێزگرتن له‌ خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی كوردستان بگرن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و خۆ به‌دوور بگرن له‌هه‌ر جۆره‌ شه‌ڕ و پێكدادانێكی خوێناوی نێوان لایه‌نه‌كان. ئیدی به‌ره‌و دیالۆگی نیشتمانی و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاو بنێن.

هه‌روه‌ها داوا له‌ ته‌واوی گه‌له‌كه‌شمان ده‌كه‌ین كه‌ به‌هه‌ستیارییه‌وه‌ له‌ بارودۆخه‌كه‌ بڕوانن و رۆلی خۆیان له‌ شكستپێهێنانی پیلانی دووژمناندا ببینن و به‌هه‌موو جۆرێك دژی به‌رپابوونی شه‌ڕی كاولكاریی ناوخۆیی رابوه‌ستن.

مسۆگه‌ر سه‌ركه‌وتن و ئازادی له‌ یه‌كگرتن و ستراتیژی هاوبه‌شی نیشتمانیی دایه‌.


ناوی هونه‌رمه‌ندانی واژۆكار:


نیان عەبدوڵڵا- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
چێنەر نزار- پەیکەر ساز
زانا حەمە- سینەماکار
بەشدار هەژار- دەرهێنەر
ئارام ئەحمەد- دیزاینەر
سروشت عەبەڕەش- دەرهێنەر
لاوە ڕەواندزی- دەرهێنەر
جەلال قادر- نووسەر
پشکۆ حەمە ڕۆستەم- شانۆکار
جومعە کەریم محەمەد- شێوەکار
شوان جەلال فارس (کفری)- دەرهینەری شانۆ
جەمال عەبدولرەحمان (جەمالی خەتات)- شێوەکار
عومەر عەبدوڵڵا- دەرهێنەری شانۆ
پۆڵا محەمەد حەسەن- شێوەکار
ئۆژین عومەر عەبدوڵڵا
زارا حەسەن حەمید-شێوەکار
محەمەد سابیر- شانۆکار
وریا حەسەن(کفری)-شانۆکار
دڵنیا مەحمود (کفری)- موزیسیان
هونەر تاهیر (کۆیە)- شانۆکار
محەمەد تەنیا (کفری)- شانۆکار
شکۆ عومەر (کەرکوک)- شانۆکار
شوان جەلال فارس (کفری)- دەرهینەر
سەربەست حاجی ئەحمەد- سینەماکار
جاسمی ساز- هونەرمەند
بەرهەم شەمامی- هونەرمەند
چۆمان ڕەشید- هونەرمەند
محەمەد عومەر ئەحمەد (کەلار)- شێوەکار
حسێن عەبدوڵڵا عەزیز (کەلار)- شانۆکار
هەردێ سەمیر- سینەماکار و دەرهێنەر
بڕوا ئەسعەد (کەرکوک)- سینەماکار
کەریم سورچی- هونەرمەند
شوان قەرەداخی- هونەرمەند
شەنگە کەرکوکی- دەرهێنەری سینەما
ئاوارە کوردی- ئەکتەر و شانۆکار
شایی نەجار- ئەکتەر
ئەژین جوتیار- شێوەکار
هاوڕێ عەلی- شێوەکار
سۆما باپیر- شانۆکار
دیاری مەحمود- هونەرمەند
سەربەست حاجی ئەحمەد(کەلار)- هونەرمەند
حەسەن جودی- سینەکار
هەوراز ئارتیست (کەلار)- شێوەکار
پێشرەو حسێن- شانۆکار
ڕێباس زاهیر- شانۆکار
نەژاد بەرزنجی
نزار کەرکوکی- موزیسیان
ڕەوەند شوانی- موزیسیان
گرفتار کاکەیی (ئەڵمانیا)- کاریکاتێریست
ئەدهەم کاکەیی (کەرکوک)- پەیکەرتاش
ئەنیتا ئێسپاندەر (دانیمارک)-  شێوەکار
ڕزگار خەیات (کەرکوک)- موزیسیان و ئەکتەر
عوسمان ژاندار (سلێمانی)- شێوەکار
نەرمین رەزاق- هونەرمەند
ئازاد ڕەنیسانس- شێوەکار
لوقمان حەسەن (سلێمانی)- شانۆکار
شێرکۆ جەلال- شێوەکار و نووسەر و میدیاکار
ئەڤین کاکەیی (بەلجیکا)- شێوەکار
هاوسەر جەلال (ئەڵمانیا)- شاعیر و شانۆکار
عیماد محەمەد (هۆڵەندا)- موزیسیان و ئاوازدانەر و ئەکتەر
تەها رەسوڵ (سلێمانی)- شێوەکار
حەمە ڕێناس (هۆڵەندا)- شێوەکار و کاریکاتێریست
محەمەد عەبدولستار مەهدی (کەلار)- شێوەکار
سەردار نۆڕێ (کەلار)- شێوەکار و شاعیر
ئاراز ئەبوبەکر محەمەد (کەلار)- شێوەکار
عادل محەمەد ئەحمەد (کەلار)- مامۆستای هونەر
قادر ئەلیاسی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
فەرەیدون قادر- موزیسیان
ڕزگار حەمە رەووف- موزیسیان
سەڵاح حەمە عەزیز- موزیسیان
توانا حەمە- موزیسیان
تالیب رەسوڵ- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
هونەر حەمە جەزا- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
ئەحمەد بەرزنجی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
مۆفەق عارف لهۆنی- شانۆکار
نەوزاد ئەحمەد خدر- شانۆکار
ڕێناس وریا- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
جەزای ساز- موزیسیان
دلێر گەرمیانی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
پەیام ڕۆژهەڵاتی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
نەهرۆ ساڵح دەلۆیی- شانۆکار
شەماڵ محەمەد تۆفێق- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
دانا چاوشین- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
شەماڵ عەبەڕەش- شانۆکار
شادان فواد- شانۆکار
ئیسماعیل ئیبراهیم- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
دەشتی خالید- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
حەمە ڕەوف کەرکوکی- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
نزار زیویی- موزیسیان
لوقمان سەلیم (سلێمانی)- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
شیلان عوسمان (سلێمانی)- هونەرمەند(گۆرانیبیژ)
توانا محەمەد (نەمسا)- شێوەکار و ڕۆشنبیر
فەرەیدون حەمە ساڵح  قاسم (سلێمانی)-هونەرمەند
عەتا حەمە ساڵح (سلێمانی)- هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس
لاڤین دیار جەبار (سلێمانی)- ئەکتەر
کاوە قادر- ئەکتەر
ئاشنا رەووف- هونەرمەند و چالاکوان
بڕوا کامیل عەتا- دەرهێنەر
بەرزان سەیدا- هونەرمەند (گۆرانیبێژ)
رەوا جەمال عەبدول- هونەرمەند (گۆرانیبێژ)
کامەران نوری گەڵاڵی- شانۆکار
بەختیار جەمال- دەرهێنەر
کارزان پیران- سینەماکار
کەرەم تەک ئۆغلو- دەرهێنەر
قادر ئەحمەد- شانۆکار
هاوڕێ مستەفا (فیلەندا)- شانۆکار
فریاد حسێن (کەلار)- شێوەکار
عەبدولسەلام فەیسەڵ (کەلار)- شانۆکار
قادر ئەحمەد (نەرویج)- هونەرمەند
ڕزگار ئەمین (سلێمانی)- شانۆکار
ئەمیر حەسەن- فۆتۆگرافەر
ناسێح عەلی خەیات- فۆتۆگرافەر
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×