چیرۆكه‌ غه‌مناكه‌كانی 2020: كۆرۆنا ڤایرۆس كه‌مانچه‌كه‌ی له‌ده‌ستی "ستیڤنس" سه‌نده‌وه‌
  2020-03-28       2626       


لوقمان غه‌فور



هه‌موو دوانیوه‌ڕۆیه‌ك خاتوو رۆشا جۆنسن ستیڤنس دوای ئه‌وه‌ی له‌ دادگای دیكاب كاونتی – ویلایه‌تی جۆرجیا ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌، كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌گرت به‌ده‌ستییه‌وه‌ و پارچه‌یه‌ك موزیكی بۆ مێرده‌كه‌یی و سه‌گه‌كه‌ی ئه‌ژه‌ند، به‌ڵام له‌ 12ی مارچ-ه‌وه‌ ئیدی كه‌س نه‌بوو، پارچه‌یه‌ك میوزك بژه‌نێت به‌رێز جۆنسن و سه‌گه‌ توكنه‌كه‌ی نێو ئه‌پارتمانه‌ دوو نهۆمییه‌كه‌ی ئه‌م خانمه‌.
ستیڤنس -65 ساڵ- مامۆستای میوزك –ی خانه‌نشین، بڕیاریدابوو وه‌ك خۆبه‌خش هه‌فته‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ دادگای دیكاپ كاونتی خزمه‌ت بكات. به‌ڵام كۆرۆنا ڤایرۆس ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك رێگه‌ی پێدا.

مێرده‌كه‌ی ستیڤنس، نیگه‌ران و خه‌مبار به‌ ده‌م ئازاری ده‌روونی-یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"هه‌میشه‌ به‌هێز بوو له‌به‌رده‌م نه‌خۆشیدا، له‌ ته‌واوی ته‌مه‌نیدا كاتێك له‌ خوێندنگای ئاماده‌یی دیكاب ده‌وامی ده‌كرد وه‌ك مامۆستای میوزك و هونه‌ر، رۆژێك نه‌خۆشی په‌ی پێنه‌بردووه‌ و دواكه‌وێت. خۆشه‌ویست بوو. من رازی نه‌بووم درێژه‌ بداته‌وه‌ به‌ ده‌وامكردن به‌ڵام حه‌زیكرد وه‌ك خۆبه‌خش له‌ دادگای دیكاپ له‌ نوسینگه‌یه‌ك چه‌ند سه‌عاتێك كاربكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جێی هێشتین".

مێرده‌كه‌ی داوای لێكردووه‌ ته‌مه‌نی هی ئه‌وه‌یه‌ نییه‌ ئیتر كار بكات پێویسته‌ پشوو بدات. چونكه‌ پێویستیان به‌ پاره‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌روخسار گه‌نج بووه‌، بۆه‌ی هه‌میشه‌ هه‌ر هه‌ستی كردووه‌ به‌ ته‌مه‌ن گه‌نجه‌.

هه‌روه‌ها كینیاتا جۆنسون برای ستیڤنس باسی له‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كات كه‌ به‌ر خێزانه‌كه‌یان كه‌وتووه‌. ئه‌و ده‌ڵێت:"تا رۆژی 2ی مارچ هه‌ستی به‌هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌كردووه‌. رۆژی 2 ی مارچ كاتێك به‌ مێرده‌كه‌ی وتووه‌ هه‌سته‌كه‌م هیلاكم، به‌پێی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی بۆ گێراینه‌وه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌شی گه‌یشتۆته‌ 105 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی. بۆیه‌ به‌په‌له‌ رۆیشتوون بۆ نه‌خۆشخانه‌".

له‌وێ دوای پشكنین پێیانوتووه‌ ئه‌بێت چاوه‌ڕێی 4 رۆژ بكه‌یت و له‌ماڵ نه‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ گومان هه‌یه‌ تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووبیت.

رۆژی 5ی ئازار هه‌ناسه‌ توندی زۆری بۆ ده‌هێنێت به‌پێی قسه‌ی مێرده‌كه‌ی نزیك بووه‌ له‌ خنكان، به‌په‌له‌ په‌یوه‌ندی به‌ 911 ه‌وه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌ شه‌و له‌ ژێر چاودێری ورددا ده‌هێڵدرێته‌وه‌. مێرده‌كه‌ی ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری ورد و پشكنینی بۆ كراوه‌ كه‌ كۆرۆنا ڤایرۆسی تووش بووه‌ به‌ڵام ئه‌و ته‌ندروستی جێگیره‌.

رۆژی 10ی ئازار خاتوو ستیڤنس به‌ ته‌ندروستییه‌كی جێگیره‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی دیكاپ جێده‌هێڵێت. ته‌نیا شه‌و رۆژێك له‌ماڵه‌وه‌ پشوو ده‌دات، بۆ ئێواره‌ی 12 مارچ له‌ناكاو توشی هه‌ناسه‌ توندی ده‌بێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.

دوای توێكاری پزیشكی، خێزانه‌كه‌یان دڵنیابوون كه‌ ستیڤینس به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی له‌ده‌ستداوه‌ بۆیه‌ نه‌ك خێزانه‌كه‌ی به‌ڵكو ته‌واوی دادگا دیكاب خرانه‌ ژێر چاودێری پشكنینه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×