2020-03-17   3619     
گەنجێكی پرۆگرامسازی ئامێرە زیرەكەكان لەدهۆك سایتێكی تایبەت بەداتاو زانیاری نوێ لەسەر ژمارەی (توشبوان و چاكبون و مردن)ی ئەو كەسانە بلاودەكاتەوە كە لەجیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.
ئاوێنە، وارهێل نێروەیی: ئەیمەن صەبری ئیسماعیل، پرۆگرامسازی بواری تەكنەولوجیا لەدهۆك بە"ئاوێنە"ی راگەیاند "بیرۆكەی ئەم سایتە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە پێویستە سەرچاوەیەكی باوەپێكراو بەزمانی كوردی هەبێت، چونكە زۆربەی هاولاتیان زمانەكانی تر نازانن دەتوانن لەرێگەی ئەم سایتەوە داتا و ئامارەكان وەربگرن. هەروەها ئەو داتا و ژمارانە (تووشبوەكان، چاكبوونەوە، مردن)ر هەموو ئەو ولاتانەی حالەتی کۆرۆنای تێدا هەبیت تۆمار دەكرێت، ئەویش ناوی ولات و رۆژانە ژمارەی توشبوان، چاكبوونەوە، مردن، بڵاودەکاتەوەو بەردەوام داتاكان نوێ دەكرێتەوە".
ئاماژە بەوەش كرد "ئەم داتا و ئامارانەی لە رێگەی (رێكخراوی تەندروستی جیهانی) WHO بەشێوەیەكی زیندوو نۆێ (ئەپدێت) دەكرێن لەگەل هەر حالەتێك دا، ئامانجیش لەم پرۆژەیە بەرەو پێشچوونی تەكنەلوجیا و سەرچاوەی نۆێ یە بە زمانی كوردی".
لینكی سایتەكە:
https://pertok.com/corona/?fbclid=IwAR2j1zNJr9TzDti3VyBWDPK7k8W_LwoUmodouinL_nIkQL6ir587hEA1i-A