پانزەیەمین پێشانگای
کتێب لە هەولێر بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، ئەوەش وەک خۆپارێزییەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
و بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە.
ئاوێنە: کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا
وتویەتی"وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا، له سۆنگه‌ی مكوڕبونی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی میوانان
و سه‌ردانیكه‌ران و كارمه‌نده‌كانی پێشه‌نگا، كارگێڕی پێشه‌نگا بڕیاریدا خولی
پازده‌هه‌مینی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، بۆ كاتێكی دیكه دوابخات".
لە بەشێکی دیکەی
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه، داوای لێبوردن
ئاراسته‌ی هه‌مو بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی رۆشنبیری و كتێب ده‌كه‌ین
له هه‌مبه‌ر دانی ئه‌م بڕیاره، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێ كه هه‌مومان له‌سه‌رمان
پێویسته به‌رنگاری ئه‌و ڤایرۆسه بكه‌ین و به‌ر له بڵاوبونه‌وه‌ی بگرین، به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین له پاڵپشتی كردنی هه‌وڵوكۆششی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان
و رێكاره سه‌پێنراوه‌كانی پێویست بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه".
کارگێڕیی پێشانگای
نێودەوڵەتی کتێب به‌ڵێنی داوە کە ئه‌م خوله‌ی پێشه‌نگا، له كاتێكی دیكه و له ئاینده‌یه‌كی
نزیكدا ئه‌نجام بدرێت.