محەمەد رەزا شەجەریان، هونەرمەندی ناوداری ئێران بەتێکچونی باری تەندروستییەوە شەوی رابردو لەبەشی ICUی یەکێک لەنەخۆشخانەی تاران خەوێندراو تا ئێستاش لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە.
ئاوێنە: خێزانەکەی شەجەریان لەمبارەوە ئامادە نەبون هیچ لێدوانو زانیارییەک بۆ میدیاکان رابگەیەنن، بەڵام تیمی پزیشییەکەی بەئاژانسی ئیسنایان راگەیاندوە کە ژیانی لەمەترسیدا نییەو لەماەوی دو رۆژی داهاتودا نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت.
پێشتر شەجەریان کە تەمەنی ٨٠ ساڵەو لەدایکبوی شاری مەشهەدە، پێشتر لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا بۆ هەوادارانی ئاماژەی بەوە کرد بو ماوەیەکە بەهۆی نەخۆسییەوە چارەسەر وەردەگرێت.