2020-01-22   2758     
گروپێک لە لە نوسەران لە دیاربەکر کۆمەڵی ئەدیبانی کوردیان دامەزراند وەک هەماهەنگیەک لە نێوانیاندا بۆ خزمەتی ئەدەب و نوسینی کوردی. داواکاری دروست کردنی ئەو کۆمەڵەیە لە لایەن ئیدارەی بەڕێوەبردنی شارەوانی دیاربەکرەوە پەسەند کرا. هاوسەرۆکانی ئەو کۆمەڵەیە کە ئامانجیان گەورە کردنی هەماهەنگیەکانە لە نێوان نوسەرانی کورد بریتین لە سوڵتان یارای و هۆگر بێربیر.
ئاوێنە: هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە سوڵتان یارای ڕایگەیاند "بەهۆی لەکار لابردنی ئەو نوسەرە کوردانەی لە دوای کودەتاکەی تورکیا لەسەر کارەکانیان لابران بەهۆی یاسای “بڕیار لەجێی یاسا” بە پێویستمان زانی کۆمەڵەیەک دروست بکەین بۆ ئەوەی کاری نوسەرە کوردەکان پێکەوە بن و هاوکاری هەبێت لە نێوان نوسەرە کوردەکان بۆ پاراستنی ئەدەبیاتی کوردی. هەروەها وتی ئامانج لەو کۆمەڵەیە دیالێکتەکانی سۆرانی و کرمانجیە. هەروەها یارای وتی کە وۆرکشۆپ و پانێڵ و سمینار رێکدەخەن".
سوڵتان وتی لەگەڵ کارکردن لە زمانی کوردیدا هەروەها نوسەرەکانیش کێشەکانی خۆیان چارەسەر دەکەن و هەماهەنگی دەبێت لە نێوان نوسەرەکان.