ئا: ئاوێنە
٢٠ی کانونی دوەمی ٢٠٢٠، سییەمین ساڵیادی کۆچیدوایی هایدەیە کە یەکێکە لەهونەرمەندە ناسراوو هەرە خۆشەویستەکانی ئێران. ئەو کە لەتەمەنی ٤٧ ساڵیدا لەکالیفۆرنیا چاوی بەیەکجاری لێکنا، لەکوردستان بەهۆی جوانی گۆرانییەکانییەوە تا ئێستاش هەواداریکی زۆری هەیە.
هایدە کە ناوی راستەقینەی معصومه دده بالا-یە، لەتاران لەدایکبوەو ساڵی ١٩٦٨ بۆ یەکەمجار لەبەرنامەی "گلهای رادیو تهران" بەگۆرانی "آزاده" دەستیپێکرد.
ماوەیەک بەر لەهاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامئ ئێران، ئێرانی بەرەو لەندەن بەجێهێشتو پاش چەند ساڵێك مانەوە، بۆ کاری هونەری روی کردە لۆس ئەنجلسی ئەمەریکا.
هایدە لەدەیەی هەشتاکانی سەدەی رابردودا لەناودارترین هۆڵە هونەرییەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا سەرکەوتوانە کۆنسێرتی ساز کردوە، بەڵام هاوکات دەستو پەنجەی لەگەڵ نەخۆشی جەستەییو روحی نەرم کردوە. تا دوا شەوی ژیانی لەسان فرانسیسکۆ کۆنسێرتی هەبوەو بۆ سبەی لە٢٠ی کانونی دوەمی ١٩٩٠دا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی هایدە ئێستا لەئێران قەدەغەیە، هایدە یەکێک بو لەدوژمنە سەرسەختەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانو لەزۆربەی کۆنسێرتەکانیدا دژایەتی خۆی بۆ رژێمی ئێران دوبارە دەکردەوە.