2020-01-15   3745     
ئه‌مڕۆ 14ی جێنیوه‌ری گۆڤاری ئیكۆنۆمیست بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ره‌مزی كه‌ر له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه. كه له‌لایه‌ن بۆب كۆهن، مامۆستای زانستی سیاسه‌ت له زانكۆی هارڤارد نووسراوه. دوای خوێندنه‌وه به زمانی ئینگلیزی سه‌رنجی راكێشام و بۆ ئێوه‌ی به‌رێزم وه‌رگێڕا، هیوادارم كه‌ڵكی هه‌بێت.
"كه‌رێكی زیندوو باشتره له شێرێكی مردوو" په‌ندێكی ئه‌مریكی باوه!
ئاوێنە - لوقمان غەفوور: تۆماس ناست، كاریكاتێرست، كه له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه، له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گران و مێژوونووسانه‌وه به‌باوكی كاریكاتێرسته‌كانی ئه‌مریكا ناسراوه. زۆربه‌ی كاره‌كانی له گۆڤاری هاربر-ی هه‌فتانه له نێوان ساڵانی 1862-1886 بینراوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا گۆڤاری هاربر یه‌كێك بوو له گۆڤاره باوه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو به‌بڵاوكردنه‌وه و ئه‌مده‌ستو ئه‌وده‌ستكردنی 120 هه‌زار گۆڤار له هه‌فته‌یه‌كدا.
كاره‌كانی ناست، شێوازێكی گێلانه‌و چڕوپڕی هه‌بوو له‌گه‌ڵ زۆرێك له سیما جیاكراوه و رونكراوه ورده‌كانی. له‌گه‌ڵ شێوازێكی مه‌جازی ده‌وڵه‌مه‌ند به ده‌قه ئه‌ده‌بی و سه‌رچاوه‌كانی ته‌ورات. هه‌روه‌ها بۆ به‌دبه‌ختی دیموكراته‌كان (تۆماس ناست) پابه‌ندبوو به حزبی كۆمارییه‌كانه‌وه. زۆربه‌ی جار وێنه‌كانی روون و ئاشرابوون، سه‌رزه‌نشت و ره‌خنه تونده‌كانی وایكردبوو كه واده‌ركه‌وێت باوه‌ڕپێكه‌رانی ناس هه‌ڵه‌ن. ئه‌براهم لینكۆلن پێوایه كه ناس باشترین سه‌ربازی خۆبه‌خشه له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا (هه‌روه‌ها لینكۆلین ئاماژه ده‌دات كه ناست دروستكه‌ری سه‌رۆكه).
ناست ئه‌و كاریكاتێره‌ی بڵاوكرده‌وه (كه‌رێكی زیندوو جووته له شێرێكی مردوو ئه‌سره‌وێنێت)، وێنه‌كه‌ی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو، كه 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبۆوه، له 15ی جێنیوه‌ری 1870. كاریكاتێره‌كه‌ی ناس په‌یامێكی جیاوازی هه‌بوو، نیشاندانی په‌ندێك بوو "كه‌رێكی زیندوو باشتره له شێرێكی مردوو". له‌و كاته‌دا كه‌ره‌كه – دوادوا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماده‌یه جووته‌یه‌كی كوشنده بهاوێت. كه‌ره‌كه لێبڵێكی پێوه‌بوو -نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر نووسرابوو- (COPPERHEAD PAPERS) كۆپه‌رهێد، كه‌لله‌سه‌ری مارێكی ژه‌هراوی كوشنده‌یه. كه ئاماژه‌بوو بۆ ناوی رۆژنامه‌یه‌كی هاوسۆزی ده‌سته‌یه‌كی -دژه شه‌ڕ-ی دیموكراته‌كان به‌ناوی (COPPERHEAD). شێره به‌شه‌ره‌فه مردووه‌كه‌ش، كه‌لله‌سه‌ره زه‌به‌لاحه‌كه‌ی به‌م وشانه (هۆن ئی. ئێم. ستانتۆن) داپۆشرابوو. كه ناوی وه‌زیری به‌رگری پێشوو بوو له سه‌رده‌می لینكۆلین و یه‌كێك بوو له كۆمارییه‌كان.
له‌پشت كه‌رو شێره‌كه‌شه‌وه له‌سه‌ر گردۆڵكه‌یه‌كی به‌ردین، بازی ئه‌مریكی رووی دره‌وشاوه‌ی وه‌رچه‌رخاندووه و له‌پشت ئه‌وانیشه‌وه چه‌ند ئاڵایه‌ك كه ئاماژه‌ن بۆ دواهه‌مین جه‌نگ و كاركردن بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی وڵات. په‌یامێكی روون بوو كه هه‌موو دیموكراتییه‌ك ئه‌بێت دوژمن بێت بۆ پاڵه‌وانێكی كۆماری خیانه‌تكار. كرده‌وه‌كانی ئه‌و دیموكراته به‌كورتی وه‌ك كرده‌وه‌كانی ئه‌و كه‌ره وائه‌بێت.
ده‌شێت كه به‌كارهێنانی ره‌مزی كه‌ر بۆ ئاهه‌نگێگی حزب بگه‌ڕێته‌وه له ساڵی 1837. (به‌للامێكی مۆدێرن و كه‌ره‌كه‌ی) پۆترێتێكی نوێی هێنری رۆبنسن-ه له چیرۆكی سه‌رده‌می كۆنه‌وه وه‌ریگرتووه. ئه‌ندرۆ جاكسۆن (حه‌وته‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا) رۆڵی چوارپه‌لی كه‌ره‌كه‌ی به‌للام ئه‌گێڕێت -پارتی دیموكراته‌كان- جووته‌یه‌كی خراپ ئه‌وه‌شێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌تده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئه‌یه‌وێت داوای بكات. له‌چیرۆكه بنه‌ڕه‌ته‌كه‌دا، كه‌ره‌كه ته‌واو مافی خۆیه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی پشتگوێ بخات: ناتوانرێت ئه‌وه ببینێت كه ئه‌و ناتوانێت. (تێبینی: به‌للام، یاخود به‌لعامی كوڕی باعۆرا كه ئاخوندێكی له ته‌ورات و له قورئانیش ناوی هاتووه).
هه‌روه‌ها ناست توانی باوه‌ڕ به گشتگیر و چه‌سپاندنی ئه‌م ره‌مزه بێنێت به‌سه‌ر ده‌سته‌یه‌كدا له ئه‌مریكا. دووباره و چه‌ندباره كه‌ر-ی به‌كارهێنایه‌وه وه‌ك ره‌مزی دیموكراته‌كان. له لیژنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دیموكراته‌كان (فێبریوه‌ری 1874)كۆنگرێسمانێكی دیموكراته‌كانه به سه‌ری كه‌ر-ێكه‌وه بلقی گه‌وه‌ری سابوون به فووی به‌رزده‌كرده‌وه له رێی كۆپێكه‌وه كه پڕه له سابووناو. له‌مارچی 1876، جارێكی تر سه‌ری كه‌رێكی وه‌ك ده‌مبووس چه‌سپاند به لیستێكه‌وه كه له‌سه‌ری نوسرابوو "لیستی پاڵێوراوانی دیموكراتیه نوێیه‌كان". دیموكراته‌كان بۆ ناست- به ترس و ده‌چوو له كۆنترۆڵ: هیچ ریفۆرم و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك نه‌یتوانی ناست بگۆڕێت.
وێرای ئه‌وه‌ی ناست حزبی بوو، به‌ڵام كۆمارییه‌كان له سزادانی خۆشنه‌بوون. فیلی كۆمارییه‌كان بۆ یه‌كه‌مین جار له وێنه كاریكاتۆرییه‌كانیدا له 7ی نۆڤێمبه‌ری 1874دا به‌كاریهێنا، (كه كۆمارییه‌كان هه‌وڵی تێرمی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تیاندا). له‌وكاته‌دا، وێنه‌ی كه‌رێكی بڵاوكرده‌وه پێستی فیلێكی له‌خۆی هه‌ڵكێشابوو یان له‌به‌ركردبوو، كه ئاماژه‌بوو بۆ سیزه‌ریزم (پادشایه‌تی)، (كاریكاتێره‌كه له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز هێرالد، بڵاوبۆوه، كه رۆژنامه‌یه‌كی دیموكراته‌كان بوو) تێڕوانین بۆ ترسان له وه‌حشیگه‌ری شێوه‌یه‌كی تری سیاسه‌ت كه چیرۆكی حه‌زی یولیسس گرانت (18مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، 1869-1877) بوو، بۆ تێڕمی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی لای كۆمارییه‌كان. به‌دره له نیویۆرك تایمز، نیویۆرك تریبیۆن، رێویه‌كی دیموكراتی فێلباز و له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه فیلێكی زه‌به‌لاحی دانا كه ئاماژه بوو بۆ (ده‌نگدانی كۆمارییه‌كان). كه‌واته تۆماس ناست رۆڵی گه‌وه‌ری گێڕانه‌وه له به‌ره‌وپێشچوونی ره‌مزی كه‌ر بۆ دیموكراته‌كان و فیل بۆ كۆمارییه‌كان.