2020-01-13   9261     
نزار قەبانیی شاعیرو بەلقیس راوی، ئەبو مەهدی موهەندیس
ئا: رێبوار ئەورەحمان
بەلقیس راوى جوانیەکى سەرسوڕهێنەرى هەبووە، لە شەستەکانى سەدەى رابردوودا، نزار قەبانیى شاعیر لەبەغدا لەنێو هۆڵێکدا شیعر دەخوێنێتەوە، لەو کۆڕە شیعرییەدا بەلقیس ئامادە دەبێ و نزار قەبانیى دەیبینێت، لەوێوە چیرۆکى خۆشەویستیان دەست پێدەکات. پاش ماوەیەک نزار قەبانیى خوازبێنى بەلقیس دەکات، بەڵام کەسوکارەکەى رازى نابن.
بەلقیس خەیاڵى نزار قەبانیى بەرنادات، دواى ئەوەى قەبانیى بەمەبەستى بەشداریکردن لەفێستیڤاڵى (میربەد) جارێکى تر دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، ئەم شیعرە بۆ بەلقیس دەخوێنێتەوە:
مرحباَ ياعراق، جئت أغنيك
وبعض من الغناء بكاء
أكل الحزن من حشاشة قلبي
والبقايا تقاسمتها النساء
بەلقیس راوى کچە دیبلۆماتکارێکى عێراقى بوو، 21-3-1939 لە ئەعزەمیەى بەغدا لەدایکبووە.. دواى دووەم جار گەڕانەوەى نزار قەبانیى بۆ عێراق، بەشێک لەبەرپرسانى ئەو کاتى عێراق هاوسۆز دەبن لەگەڵ قەبانیى، بۆیە سەرۆک کۆمارى ئەو کاتى عێراق (ئەحمەد حەسەن بەکر) دەبێتە نێوەندگیر لەنێوان نزار قەبانیى و خانەوادەکەى بەلقیس راوى، هەردوو وەزیرى لاوان (شەفیق کەمالى)و بریکارى وەزیرى دەرەوەى عێراق (شازل تاقە) دەنێرێتە ماڵى بەلقیس بەمەبەستى خوازبێنى کردن و مارەکردنى لەنزار قەبانیى، باوکى بەلقیس بەم نێوەندگیریە رازى بوو، ساڵى 1969 نزار قەبانیى و بەلقیس ژیانى هاوسەرگیرى پێکدەهێنن، بەشێوەیەک بەلقیس دەبێتە هاوسەرى دووەمى نزار قەبانیى پاش ئەوەى لەهاوسەرى یەکەمى جیادەبێتەوە.
لەژیانى هاوسەرێتیاندا نزار قەبانیى و بەلقیس دەبنە خاوەنى دوو منداڵ بەناوەکانى (زەینەب قەبانی و عومەر قەبانیى).
رۆژى 15/12/1981 لەگەرمەى شەڕى ناوخۆى لوبناندا، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لەگەڵ خۆکوژێکدا بەناوى (ابو مریم)، لەبەردەم باڵیۆزخانەى عێراق لە بەیروت تەقیەوە، تەقینەوەکە هێندە بەهێز بوو، بیناى باڵیۆزخانەکەى لەگەڵ زەویدا تەخت کرد، بەو هۆیەوە 61 کەس لەنێویاندا باڵیۆزى عێراق و تەواوى کارمەندانى باڵیۆزخانەکە کوژران و نزیکەى 115 کەسیش بریندار بوون، کە یەکێک لەو دیبلۆماتکارانەى لەو تەقینەوەیەدا کوژرا (بەلقیس راوى) هاوسەرى نزار قەبانیى بوو.
پاش تەقینەوەکە حزبى دەعوەى عێراقیى شیعە مەزهەب، بەرپرسیاریەتى خۆى لەتەقاندنەوەى باڵیۆزخانەکەى عێراق گرتە ئەستۆ، هەر لەو نێوەشدا ئاشکرا بوو کە کەسێک بەناوى (جەمال جەعفەر) کە بە (ئەبو مەهدى موهەندیس) ناسرابوو، یەکێک بوو لەسەرکردەکانى حزبى دەعوە لەوکاتەدا لەبەیروت بووەو خۆى ئەندازیارى بیرۆکەى تەقینەوەکە بووە.
پاش کوژرانى بەلقیس راوى، نزار قەبانیى قەسیدەیەکى درێژى بۆ نووسیى، لێرەدا بەشێکى دادەنێم..
شُكْرَاً لَكُمْ
شُكْرَاً لَكُمْ
فحبيبتي قُتِلَتْ وصارَ بوسْعِكُم
أن تشربوا كأساً على قبرِ الشهيدة
وقصيدتي اغتيلت ..
وهَلْ من أُمَّةٍ في الأرضِ ..
- إلاَّ نحنُ - تغتالُ القصيدة ؟
بلقيسُ ...