2020-01-02   2735     
ساڵی 2019 لە تورکیا و باكوری کوردستان 252 کتێب بە کوردی چاپ و بڵاو کراونەتەوە و رێژەی کتێبە کوردییە چاپکراوەکان 10% زیادی کردووە.
ئاوێنه: ناوەندی دیارنامە لەباكوری کوردستان، گرنگی بە هەواڵی هونەری و کلتووری دەدات، رایگەیاند "لە ساڵی 2019دا بەگشتی 252 کتێبی کوردی لە تورکیا لەلایەن 25 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەوە چاپ و بڵاو کرانەوە".
باسیش لەوە کراوە، سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان و قەدەخەکردنی ژمارەیهک کتێب، لە ساڵی 2019دا بەراورد بە ساڵی 2018 ژمارەی ئەو کتێبانەی بە کوردی چاپ کراون، بە رێژەی 10% زیادی کردووە.
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "j&j" زۆرترین کتێبی چاپکردووە کە 48 کتێبن، "سیتاڤ" 43 و وەشانخانەی "ئاڤێستا" 23 کتێبی چاپکردووە. هەروەها وەشانخانەی "سەمسوور" کەمترین کتێبی چاپ کردووە، کە یەک دانە بووە.