2019-12-29   2819     
لوقمان غه‌فور
باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبی له ساڵی 2019 خوێندۆته‌وه، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا باشترین 19 كتێب ده‌ستنیشانده‌كات.
كاتێك من لێره‌دا ئه‌مه بڵاوده‌كه‌مه‌وه حه‌زه‌كه‌م بزانم ئه‌ی سیاسییه‌كانی كورد، ئه‌وانه‌ی وازیان له سیاسه‌ت هێناوه و ئه‌وانه‌ش هه‌ر سه‌رقاڵن به سیاسه‌ته‌وه چه‌ند كتێبیان خوێندۆته‌وه؟
پرسیاره‌كه‌م، پرسیارێكی جددیه، ده‌كرێت هه‌موو هاووڵاتییه‌كی ئاسایی له به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی بكات یان له سیاسییه‌ك بكات كه سیاسه‌تی جێهێشتووه. جا بابزانین چ سیاسییه‌كی كورد وه‌ك باراك ئۆبامای بێكراوه؟
له‌رێگه‌ی توێتێكه‌وه ئۆباما ئه‌و 19 كتێبه‌ی ده‌ستنیشانكرد كه به‌باشترین كتێبی ده‌زانێت ئه‌ویش وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه ئه‌و كاره ده‌كات. باراك ئۆباما یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی ئه‌مریكا كه توانایه‌كی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه و زۆربه‌ی ساڵ زیاد له 30 كتێب ئه‌خوێنێته‌وه.
44مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا لیستێكی كتێبه‌كانی كردووه و ئامۆژگاریمان ده‌كات ئه‌گه‌ر بوارمان هه‌بوو ئه‌م كتێبانه بخوێنینه‌وه. من بۆ خۆم بڕیارمدا كتێبی (پراكتیزه‌كردنی باوه‌ڕبوون له نوسینی: سوزان چۆی بخوێنمه‌وه). كتێبه‌كان كه ژماره‌یه‌ك كتێبی چیرۆك و وتاری سیاسی و و ژیاننامه و ته‌نانه‌ت وه‌رزشیشی تێدایه. ئه‌و بۆ رۆژنامه‌ی هارفۆرد كۆرانت وتویه‌تی:"وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆتاییمان به 2019 هێنا، ئه‌مه‌وێت ئێوه‌ش ئه‌وه‌تان به‌ركه‌وێت له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبانه كه لیستێكی دڵخۆشكه‌ره، ساڵی پار منی دڵخۆش كرد، هیوادارم ئێوه‌ش چێژی لێببینن وه‌ك ئه‌وه‌ی من چێژم لێبینی".
1-سه‌رده‌می چاودێریكردنی سه‌رمایه‌داری له نوسینی: شوشانا زۆبوف.
2-ئه‌ناركی (فه‌وزا): ولیه‌م دالریمبل
3-سه‌عاته‌كانی توڕه‌یی: كوشتن و غه‌ش و دواهه‌مین دادگای هابه‌ر لی له نوسینی: كیسی سیب.
4-كچ و ژن و ئه‌وانی تر له نوسینی: برناردین ئیڤارستۆ.
5-لێدانی دڵی ئه‌ژنۆیه‌كی بریندار، ئه‌مریكییه ره‌سه‌نه‌كان له 1890 تا ئێستا له نوسینی: د‌یڤید تویرۆر.
6-چۆن هیچ نه‌كه‌یت: به‌رگری له وریاكردنه‌وه‌ی ئابوری نوسینی: جینی ئۆدێل.
7-ئه‌رشیفی مناڵه ونبووه‌كان له نووسینی: ڤالێریا لویسلی.
8-زۆر (چیرۆك) له نوسینی: بریان واشنگتن.
9-خه‌ڵكی ئاسایی (رۆمان) له نوسینی: سالای رۆنی.
10-كوڕی ماسته‌ره هه‌تیوه‌كه (رۆمان) له نوسینی ئاده‌م جۆهانسن.
11-خانووه زه‌رده‌كه له نوسینی: سارا برۆم.
12-بڵێ هیچ: چیرۆكێكی هه‌قیقی كوشتنێك له ئێرله‌ندای باكور له‌نوسینی: باتریك رادن كێف.
13-ئینفرادی له نوسینی: ئه‌لبێرت ۆودفۆكس.
14-قوتابخانه‌ی تۆبیكا له نوسینی: بێن لێرنێر.
15-ئاوێنه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، تێڕامان له خودی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر له نوسینی: جیا تۆلێنتینۆ.
16-پراكتیزه‌كردنی باوه‌ڕبوون له نوسینی: سوزان چۆی.
17-ئێمه له ئاودا ئه‌ژین (چیرۆك) له‌نوسینی: جیس والته‌ر.
18-رێگای جیاواز بۆ بردنه‌وه له‌نوسینی: جۆن رۆنی.
19-پیاوی شه‌شه‌م له نوسینی: ئه‌ندریه ئجۆودالا.