2019-12-21   2909     
م.سەردار عبدالرحمن
۱- بەدرێژتــرین شـەوی سـاڵ (#شەوی_یەڵدا) دادەندرێت.
#یەڵدا :- وشەیەکــی #سریانیە بە مـانــای لە دایـک بوون دێت، #ئاریەکان پێش حـەوت هەزار ساڵ ئەم شەوەیان کردوە بە جەژن و بە شەوی لە دایکبوونی #خواوەندی_روناکی (#میترا) ی ئـەزانن.
۲- لـەڕووی کـاتـەوە. ماوەی شەو دەگاتە 13 كاتژمێرو 44 خولەك و 1 چركە، ماوەی رۆژیش كورترین ئاست تۆمار دەكات كە دەگاتە 10 كاتژمێرو 15 خولەك و 59 چركە.
۳- تیشکی خـۆرستـوون دەبێت لەسەر #خولگەی_کارژۆڵە ( نیوەگـۆی باشوری زەوی) هاوین دەبێت لە نیوەگۆی باشوری زەوی، زستان دەبێت لە باکوری زەوی.
٤- نیوە گـۆی باکوری زەوی،کە (#هەرێمی_کوردستان) دەکەوێتە ئەم بەشە ،لەخۆر دوور دەکەوێتەوە و تیشکی خۆر بەلاری بەری دەکەوێت، بۆیە پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.بەڵام نیوەگۆی باشور نزیک دەبێتەوە.
٥- لەنیوەگۆی باکور، ڕۆژ کورت دەبێت و شەو درێژ دەبێت، پێچەوانەی نیوەگۆی باشور
٦- بـڕی بەرکەوتنی #تیشکی_خۆر لەهەرێم و عێراق و وڵاتانی نیوەگۆی باکور کەمتر دەبێتەوە.
۷- درێژیی ماوەی ( وەرزی زستان) ی ئەمساڵ دەگاتە ۲ مانگ و ۲۷ رۆژو ۱٥ كاتژمێرو ٤۲ خولەك و ۲۱ چرکەیە.
۸- لەبەواری ۲۰۱۷/۱۲/۲۱، ماوەی نێوان #زەوی و #خۆر دەگاتە نزیكترین خاڵ لە نیوەگۆی بـاشور(نەوەك دوورترین وەك وا دەزانرێت) كە ۱۳۷ ملیۆن و ۱٥۹ هەزارو ٤۷ كیلۆمەتر دەبێت.
۹- ئەو گۆڕانكارییەی روودەدات لە پلەكانی گەرماو وەرگەڕانی (زستان و هاوینە) دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تیشكی خۆر لەسەر رووی زەوی نەوەك دووریی یان نزیكیی لە خۆرەوە.