2019-12-20   3432     
سامی عه‌وداڵ
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
شاعیرێكی دیار و به‌ناوبانگی شاری كۆیه‌یه.
كه‌سایه‌تییه‌كی ڕه‌نجده‌ر و چینی چه‌وساوه بووه.
شاعیر له دیوانه‌كه‌یدا شیعری هه‌موو جۆری هه‌یه.
2
ناوی حسێن، كوڕی باباڕه‌سووڵی خه‌لیفه ئه‌حمه‌ده،
نازناوی شیعری سامی عه‌وداڵی بۆخۆی هه‌ڵبژاردووه.
ساڵی 1910 له گه‌ڕه‌كی بایزئاغای كۆیه له‌دایكبووه.
3
له‌به‌ر دوو هۆ نازناوی سامی عه‌وداڵی هه‌ڵبژاردووه،
(سام)ی له ناوی سامی كوڕی نه‌ریمان وه‌رگرتووه،
كه یه‌كێكه له پاڵه‌وانه دێرینه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد،
كه ده‌كاته باپیری ڕۆسته‌می زاڵ.
4
هه‌روه‌ها وشه‌ی (عه‌وداڵ)ی له‌به‌رئه‌وه دیاری كردووه،
نازناوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ گوندی عه‌وداڵان ده‌گه‌ڕێته‌وه،
ئه‌مه‌ش واتا ئه‌و خانه‌واده‌یه زۆر عه‌وداڵی دین بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه نازناوی شیعریی (سامی عه‌وداڵ)ـه.
5
له حوجره‌كانی كۆیه و پاشان هه‌ولێر و سلێمانی،
خوێندنی زانسته شه‌رعییه‌كانی ته‌واو كردووه،
به‌ڵام كاری مه‌لایی نه‌كردووه و بووه‌ته كاسبكار.
6
هێشتا منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی كردووه،
دایكی به ته‌شی ڕستن و ساوه‌ر هاڕین و زه‌حمه‌ت،
ئه‌م منداڵه حه‌وت ساڵانه‌یه‌ی خۆی گه‌وره كردووه.
7
بۆیه سامی عه‌وداڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه كاری كردووه،
به منداڵیی و گه‌وره‌یی زیاتر كاری پینه‌چێتی كردووه،
ساڵی 1950 بۆ كه‌سابه‌ت باری كردووه بۆ هه‌ولێر،
ساڵی 1972 دیسانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كۆیه.
8
ئه‌م شاعیره گرنگیی زۆری به ئایینی ئیسلام داوه،
هه‌روه‌ها بابه‌تی كوردایه‌تی، نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی،
له‌گه‌ڵ چوارینه، به‌شی سه‌ره‌كیی دیوانه شیعره‌كه‌یه‌تی.
9
ئاشنای زۆرێك له شاعیرانی سه‌رده‌می خۆی بووه.
به سه‌ربه‌رزیی و ڕه‌نجی شان ژیانی به‌سه‌ربردووه.
ڕۆژی 20ی كانوونی یه‌كه‌می 1985 له شاری كۆیه،
كۆچی دوایی كردووه و له‌وێ به‌خاك سپێردراوه.