پەیكەرێك لەسەر گۆڕی جەنەراڵی پاییز دانرا
  2019-12-20       3390       

ئەمڕۆ هەینی، بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و خانەوادە و دۆست و هاوڕێیانی، پەردە لەسەر پەیكەری محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە جەنەڕاڵی‌ پاییز لەسەر گۆڕەكەی لەسلێمانی لادرا.

ئاوێنە: پەیكەرەكە لەلایەن پەیكەرتاش، "چێنەر نزار"ەوە دروستكراوەو پارێزگاری سلێمانی ئەركی دروستكردنەكەی گرتۆتە ئەستۆ.

شەوی 22-10-2019، محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە جەنەڕاڵی‌ پایز كۆتایی بەژیانی‌ خۆیهێنا.

محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی 1957 لە گەرەكی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایكبووە، خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو كردوە، هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە دەستی بەكتێب خوێندنەوە كردووە لە ساڵی 1975 دەستیكردووە بەنوسینی شعر و بڵاوكردنەوەی و خاوەنی  كۆبەرهەمێكە بەناوی لە غوربەتا.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×